ڕۆڵ و پێگەی ئیسرائیل لە گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا

21/04/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سەرچاوە: ئەنیستیتۆی لێكوڵینەوە ستراتیژییەكان
وه‌رگێرانی: ئه‌ژی ئازاد


پێشەكی
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا و لە دوای گرژی نانەوەی دسەڵاتدارانی ئەمەریكا لەگەڵ ئێراندا لەسەر ڕێككەوتننامەی ناوەكی و هەڕەشەی ئەنجامدانی هەنگاوی سەربازی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخێكی پڕ لە پشێویی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە. ئەگەرچی زۆرێك لە كارەكتەرەكانی ناوچەكە لەسەر ئەم گرژییەی نێوان ئێران و ئەمەریكا، هەڵوێستێكی دیاریكراویان دەربڕیوە، بەڵام لێكدانەوەی سیاسەتەكانی ئیسرائیل سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن جۆرێك لە پارادۆكسی پێوە دیارە. لە كاتێكدا بنیامین ناتانیاهۆ هەوڵ دەدات وا خۆی پێشان بدات كە لە ناكۆكییەكانی ئێران و ئەمەریكا بێ لایەنە، بەڵام دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بە پێدانی ڕاپۆرتی هەڵە و ناواقیعی بە ئەمەریكا سەبارەت بە ئێران، لە هەوڵدایە سیناریۆی هێرشی ئەمەریكا بۆ عیڕاق دووبارە بكاتەوە. لەم نووسینەدا هەوڵدراوە كە هەڵوێست و سیاسەتەكانی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ئێران و ئەمەریكا بخرێتە بەر لێكوڵێنەوە. لەم ڕووەوە لە دوای هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی موساد لە زیادكردنی ناكۆكییەكانی ئێران و ئەمەریكا و هۆكارەكانی گرتنەبەری دیپلۆماسی بێدەنگی لە لایەن ناتانیاهۆ، بۆچوونی دەستەبژێرەكانی ئیسرائیل سەبارەت بە دەرهاویشتەكانی ڕوودانی شەڕی ئێران و ئەمەریكا بۆ سەر تەلئەبیب دەخرێتەڕوو.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure