موقتەدا سەدر سه‌ركرده‌ پۆپۆلیسته‌كه‌ی نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق

02/05/2020

:: بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

پێشه‌كی
کەم جار ھەیە کە موقتەدا سەدر ھەڵوێست و لێدوانی نەبێت لەسەر کۆی ئەو کێشە و گرفتانەی بەرۆکی عێراق دەگرێتەوە، بەتایبەتی خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە ناوەڕاست و خواروی عێراق. ئەو وەک سەرکردەیەکی ئایینی لە ناو شیعەکان تەماشا دەکرێت و لایەنگر و شوێنکەوتوویەکی زۆری ھەیە، ئەو تەنھا پیاوێکی ئایینی نییە، بەڵکو دەکرێت بوترێت کەسێکی سیاسی و سەربازیشە، کە پێشتر لە ٢٠٠٣-٢٠٠٨ وەک سەرکردەی گرووپێکی چەکدار بە ناوی سوپای مەھدی چالاکی لە دژی ئەمەریکا و ھێزە بیانییەکان ئەنجامدەدا، دواتر بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراقی کرد و لە دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٨، سەدر توانی ٥٤ کورسی پەرلەمانی بەدەست بھێنێت و ببێتە براوەی ھەڵبژاردنەکان. ئەو بەردەوام جەخت لەسەر چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان دەکاتەوە و بەردەوام وا پیشاندەدات کە لە بەرەی ھاوڵاتیانە و پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات، لە کاتێکدا کوتلەکەی بەشداری ھەمان ئەو حکومەتەن کە سەدر ڕەخنەی لێدەگرێت، بە واتایەکی تر سەدر سیاسەتێکی دوو فاقی گرتۆتە بەر بۆ بەرجەستەکردنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی. ئەم نووسینە ھەوڵدەدات زیاتر تیشک بخاتە سەر ئەوەی چۆن سەدر لە ڕێگەی گۆڕینی ھەڵوێست  و شێوازی سیاسەتکردنی بەردەوام توانیویەتی درێژە بە سەرکردایەتی ئایینی و سیاسیانەی خۆی بدات لە نێو لایەنگر و شوێنکەوتووەکانی.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure