::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا (داعش) زیاتر له جارێك به‌زێنراوه، یان شكستی پێه‌ێنراوه. له ٢٠١٠ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و عێراق زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گرووپه‌كه‌یان- كه پێشتر وه‌ك به‌شێك له ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده چالاكی ده‌كرد- كوشتووه‌و ده‌ستگیریان كردوون، گومان هه‌بوو له توانای گرووپه‌كه بۆ دووباره خۆڕێكخستنه‌وه. به‌ڵام سێ ساڵ دواتر، داعش له عێراقه‌وه بۆ سوریا فراوان بوو، نمیچه ده‌وڵه‌تێكی توندڕه‌وی دروستكرد.
له ٢٠١٤ ئه‌وان به ناو خه‌لافه‌تێكی جیهانیان ڕاگه‌یاند وهێرشی فراوانیان ده‌ستپێكرد، ته‌نانه‌ت سه‌ریكێشا بۆ كوشتن وێرانكاری فراوان له عێراق و سوریا. له وه‌ڵامدا هێزه جیهانیه‌كان هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان دروستكرد بۆ له ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش. له ٢٠١٧ ، حكومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر گرووپه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند، له كاتێكدا ئه‌مریكا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ئازاری ٢٠١٩ ڕایگه‌یاند، كه دوایین مۆڵگه‌ی داعشیان له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا خاپوور كردووه .
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە