دیپلۆماسییەتی ئەلیکترۆنی: چییەتی، پێداویستی و لێکەوتەکانی

16/05/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: د. دانا عەلی ساڵح بەرزنجی
وەرگێڕانی: نەرمین حسێن


پێشەکی
بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، پێویستی بە چەندین لێکۆڵینەوەی بیردۆزیانە ھەیە، کە چوارچێوە بۆ چەمکە نوێیەکانی بوارەکە دابڕێژن، بە تایبەت لە کاتێکدا کە لێکۆڵینەوەی تیۆریی ڕەسەن لە بواری دیپلۆماسی ئەلیکترۆنی و بەتایبەتی بە زمانی عەرەبی و کوردی دەگمەنە، لەلایەکی ترەوە یەکە نێودەوڵەتییەکان ڕێنموونی لەو لێکۆڵینەوانە وەردەگرن کە گرنگی بەو میکانیزمانە دەدەن، کە ئەو یەکانە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیاندا بەکاری دەھێنن، چونکە بابەتی دیپلۆماسییەتی ئەلیکترۆنی شتێکی نوێ و زیندووە و یەکە نێودەوڵەتییەکان مەبەستیانە وەک یەکێک لە ڕەگەزەکانی ھێزیان بەکاری بھێنن. لێرەوە ئامانجەکانی توێژینەوەکە، پێشکەشکردنی کورتەیەکی زانستی تیۆری ورد سەبارەت بە چییەتی دیپلۆماسییەتی ئەلیکترۆنی و ڕۆڵی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، سەرەڕای تیشکخستنەسەر خواست و پێداویستییەکان. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure