ڕۆشنبیری سیاسی‌ و کاریگەری لە نێو کایەی سیاسیدا

16/05/2020

:: د.فواد عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

ڕۆشنبیرى سیاسى به‌شێكه‌ له‌ ڕۆشنبیرى گشتى كۆمه‌ڵ و ئاماژه‌یه‌ بۆ بیروباوه‌ڕ و به‌ها و هه‌ست و سۆز و ئاڕاسته‌ و ڕه‌فتار كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ سیستمى سیاسى کۆمەڵگەوە، هه‌روه‌ها ڕۆشنبیرى سیاسى زۆرینه‌ى خه‌ڵك تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه‌ له‌ ڕۆشنبیرى ده‌سته‌بژێرى سیاسى و ته‌نانه‌ت له‌ نێوان سیستمه‌ سیاسییه‌كانیشدا جیاوازن، له‌و کۆمەڵگانەی كه‌ سیستمێكى فره‌یى په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ئه‌وا پشتیوانى له‌ به‌ها دیموكراسى و جۆرایه‌تى و فره‌یى ڕۆشنبیرى و ئیتنیكى و ڕه‌گه‌زى و ئایینى و سیاسى ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیموكراسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ سیستمى ده‌سه‌ڵاتدا جه‌خت و بایه‌خیان بۆ به‌هاكانى ملكه‌چبوون و قبوڵكردنى بڕیاره‌ هه‌ڕه‌مییه‌كانه، ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ خستنە ڕووی پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیر بە ژیانی سیاسییەوە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure