::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لقودس ئه‌لعه‌ره‌بی
نوسینی: یه‌حیا كوبه‌یسی
هزری لامه‌كه‌زی به‌رهه‌می دید یا ستراتیجییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی دانه‌رانی یاسا یاخود چینی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو ملكه‌چی ئه‌و سیاقه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره بووه، كه بڕیاری له‌سه‌ر یاساكان داوه‌و هه‌ر یاسایه‌كیش له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی سیاسی باڵاده‌ست نه‌بووبێت، ئه‌وا به گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌ك ئه‌و یاسایه‌ی پوچ كردۆته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن بیرۆكه‌ی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵییه هه‌ڵبژێراوه‌كانه‌وه، به ده‌ستوه‌ردانی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌كه، واتا یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ری پوچكرایه‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زی ملكه‌چی ئه‌و سیاقه سیاسییه بووه، هه‌رواش په‌یوه‌ستبووه به سروشتی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه‌و به خواسته‌كانی به‌هێزترین لایه‌نی سیاسی كارا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه ڕاسته‌خۆكانی ئه‌و لایه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه‌و هاوپه‌یمانییه سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری‌و به‌شكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه‌دا.
له‌لایه‌نی یاساییشه‌وه ناكۆكییه‌كی دیار ده‌رباره‌ی لامه‌ركه‌زی له ده‌قه یاساییه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2008ی تایبه‌ت به‌و پارێزگایانه‌ی له چوارچێوه‌ی هیچ هه‌رێمێكدا نین‌و هه‌رسێ چاكسازییه‌كه‌ی ئه‌ویاسایه‌شدا، تێبینی ئه‌و ناكۆكی‌و دژبه‌یه‌كییه ده‌كه‌ین، كه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌و یاسایه مادده‌ی تێدایه پاڵپشتی لامه‌ركه‌زی ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا مادده‌شی تێدایه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناویده‌بات.
له ده‌قی یه‌كه‌می یاساكه‌دا، مادده‌ی (7/چواره‌م) ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ده‌ڵێت:"داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی پارێزگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا ده‌بێت، كه په‌یوه‌ندیدارن به بواری په‌ره‌پێدانی پلانه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگاكانه‌وه". دواتر له‌چاكسازی دووه‌می یاساكه‌دا ئه‌و مادده‌یه به‌م جۆره داڕێژراوه‌ته‌وه:"داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی پارێزگاكان‌و دیاریكردنی كاره پێشینه‌كانی له گشت بواره‌كاندا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌بێت، له باری دروستبوونی ناكۆكیشدا، پێشینه بۆ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه"، هه‌روه‌ك ئاشكرایه چاكسازییه‌كه له كاتی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو سیاسه‌ته‌كه‌دا، سیاسه‌تی گشتی پارێزگاكه‌ی خستۆته پێش سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. به‌دوایدا چاكسازی سێیه‌م دێت‌و مادده‌یه‌كی نوێ دێنێته نێو یاساكه‌وه، كه ئه‌ویش مادده‌ی (45/سێیه‌م)ه، كه ده‌ڵێت:"پارێزگاكان ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و سیاسه‌ته گشتییانه بن، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان دایده‌ڕێژن، لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ندیش مافی تانه‌ی له بڕیاره‌كه له‌به‌ده‌م دادگای په‌یوه‌ندیداردا هه‌یه"، ئه‌م مادده‌یه‌ش پێشێلێكی ڕوونی مادده‌ی (122/پێنجه‌م)ی ده‌ستوره، كه ده‌ڵێت:"ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناكه‌وێته ژێر ڕكێف‌و چاودێری هیچ وه‌زاره‌ت یان لایه‌نێكه‌وه، كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به وه‌زاره‌تێكه‌وه"، هاوكات ئه‌م به‌شه‌ی یاساكه به‌كرداری ئه‌گه‌ری بوونی ناكۆكی له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا له‌ناوده‌بات، چوونكه به‌پێی ئه‌م ده‌قه لایه‌نی یه‌كه‌م هه‌ژموونی به‌سه‌ر لایه‌نی دووه‌مدا هه‌یه، له‌كاتێكیشدا ده‌ستور له (مادده‌ی93/چواره‌م)دا به‌ڕوونی ده‌ڵێت، كه ته‌نها دادگای باڵای فیدڕاڵی خاوه‌نی پسپۆڕییه له بڕیاردان ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناچنه چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكه‌وه. كێشه‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه دانه‌ری یاساكه تێبینی ناهاوسه‌نگییه‌كانی نێو یاساكه‌یان نه‌كردووه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕووبه‌ڕووی ناكۆكیی ده‌بینه‌وه، به‌ڵام له نێوان دوو یاسای جیاوازدا نا، به‌ڵكو له نێو خودی یه‌ك یاسادا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆییانه‌ی باسمان كرد، یاساكه له ده‌قی یه‌كه‌میدا، ناكۆكی دیكه‌ی تێدایه، ئه‌وه‌تا به‌پێی مادده‌ی (31/سێیه‌م) یه‌كێك له پسپۆڕییه‌كانی پارێزگار بریتییه له:"جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته گشتییه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی دایڕشتووه له‌نێو سنوری پارێزگاكه‌دا".
به‌ده‌ر له ده‌قه‌كانیش، ئه‌زموون هه‌ژموونی ڕه‌های حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له سیاسه‌ته گشتییه‌كاندا ده‌رخست، چوونكه خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه له وه‌رچه‌خاندنی ئه‌و سیاسه‌تانه بۆ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رامه‌ته‌ی له ده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییدایه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش، یاساكه ناكۆكییه‌كی دیكه‌ی له‌بابه‌تی مه‌ركه‌زی‌و لامه‌ركه‌زیدا تێدایه، كاتێك به‌بێ هیچ پاساوێكی ده‌ستوری‌و لۆجیكی، هه‌ژموونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چوونكه ده‌بینین ده‌قی یه‌كه‌می یاساكه پێش چاكسازی له مادده‌ی (20/دووه‌م/ب)دا ده‌ڵێت:"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامه‌كانی‌و له‌سه‌ر دوای پارێزگار، یاخود یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی"، ئه‌مه‌ش له‌و حاڵه‌تانه‌ی یاساكه ئاماژه‌ی پێداوه. چاكسازی یه‌كه‌می یاساكه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كاتێك له مادده‌ی (20/دووه‌م/أ)دا ده‌ڵێت:"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت په‌ڵپ له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بگرێت، ئه‌گه‌ر لادان بوو له ده‌ستور یاخود یاسا، له حاڵه‌تی چاككنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لادانانه‌شدا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌یه‌كی ساده ده‌توانێت بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه"، ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی ڕوونی ده‌ستوره، چوونكه ده‌ستور ئه‌و پسپۆڕییه‌ی ته‌نها داوه‌ته دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆیه له سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا نیه هیچ بڕیارێكی یاسایی یاخود بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یا پارێزگار هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، چوونكه ئه‌و پسپۆڕییه پێویسته هی حكومه‌تی فیدڕاڵی بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی تانه له‌و بڕیارانه له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدڕاڵی‌دا. چاكسازی دووه‌می یاساكه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌می دایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، ئه‌وه‌تا له مادده‌ی (2/سێیه‌م)ی یاساكه‌دا هاتووه:"ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌چنه ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه"، ئه‌م مادده‌یه‌ش پێشێلێكی ئاشكرای فه‌رمانه‌كانی مادده‌ی (61)ی ده‌ستوره، كه پسپۆڕییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ته‌نها به چاودێریكردنی ئه‌دائی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دیاریكردووه، هاوكات به‌پێی یاساش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان:"ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریعی چاودێری"هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه به‌م پێیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ مافێكی چاودێریكردنی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه نیه. یاساكه له‌لایه‌كه‌وه له مادده‌ی(12/یه‌كه‌م/1)دا ده‌ڵێت:"گواستنه‌وه‌ی لقه فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌و خزمه‌تگوزاری‌و پسپۆڕیی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كشتوكاڵ، دارایی، وه‌رزش‌و لاوان، له‌گه‌ڵ گشت به‌شه تایبه‌ته‌كانیان له بودجه‌ی گشتیدا"، ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كانیش ته‌نها له پلانڕێژی سیاسه‌تی گشتیدا بێت، هاوكات یاساكه وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ناچارده‌كات، ده‌سه‌ڵاته پێویسته‌كان بده‌نه پارێزگاكان، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه له مادده‌ی (32)دا ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌نددا كۆكردۆته‌وه‌و هیچی دیكه. هه‌روه‌ها مادده‌ی (4/دووه‌م) بڕیاریداوه، كه وه‌زیر ده‌توانێت ئه‌و كاندیدانه ڕه‌ت بكاته‌وه، كه پارێزگار بۆ پۆسته پاڵاكانی پارێزگاكه هه‌ڵیانده‌بژێرێت‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا-ش ڕه‌زامه‌نده له‌سه‌ری(ئه‌و پۆستانه‌ش به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌كان‌و سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه له سنوری به‌رپرسێتی پارێزگادان‌و مووچه‌كانیان له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگایه)، به‌م پێیه‌ش بۆ دامه‌زراندنی كاندیده‌كان له پۆستی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان‌و ئه‌و پۆستانه‌ی له‌و ئاسته‌دان ده‌بێت ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش واتا ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی دامه‌زراندن له پۆسته باڵاكانی پارێزگاكاندا هی حكومه‌تی ناوه‌نده.
یاسای تایبه‌ت به‌و پارێزگایانه‌ی ناچنه چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكه‌وه، پێشێلكاری‌و ناهاوسه‌نگی‌و ناكۆكی زۆری تێدایه، ئه‌مه‌ش پشێوی بواری یاساداڕشتن له عێراق ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زاڵبوونی ڕه‌وتی مه‌ركه‌زییه له‌لای بڕیار به‌ده‌ستانی بواری یاسادانان‌و جێبه‌جێكردنیش، هاوكات بانگه‌وازی لامه‌ركه‌زیش، كه له‌نێو وتاره سیاسییه‌كاندایه، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه‌و هیچی دیكه.
وه‌رگێڕانی: حسێن ئه‌حمه‌د حسێن