::
بێ نوسەر
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
نووسینی: بەشی سیاسەتی ماڵپەڕی فرارو
وەرگێڕانی: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر
سهرچاوه: فرارو
دواجار مامەڵەی سەدە، پرۆژەی ئاشتیی دۆناڵد ترامپ، دوای چەندین ساڵ زەمینەسازی سیاسی و میدیایی، بڵاوبووەوە و لە لایەن ئیسرائیلییەكانەوە پێشوازی گەرمی لێكرا و دژایەتی سەرسەختانەی فەلەستینییەكانی بە دوای خۆیدا هێنا. ئەمەش دەرخەری بەردەوام بوونی مشتومڕەكانی دوو لایەن دەبێت.
لە كاتێكدا لە دوای ئاشكراكردنەكەی جۆن بۆڵتن سەبارەت بە بابەتی "ئۆكرانیا گێت"، دادگایی كردن و لێپرسینەوەی دۆناڵد ترامپ لە ئەنجومەنی پیران گەیشتبووە قۆناغی هەستیار، سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی، نەخشە ڕێگای ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیان ڕاگەیاند. بە وتەی زۆربەی چاودێران پرۆژەكە بە شێوەیەكی یەكجار زۆر بە قازانجی ئیسرائیلییەكان داڕێژراوە، هەر بۆیە گرووپە جیاوازەكانی فەلەستینی، هەر لە سەرەتاوە و تەنانەت پێش ئەوەی كە مامەڵەی سەدە بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن ترامپەوە ڕابگەیەنرێت، یەك دەنگ وتیان: نەخێر بۆ پرۆژەكە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە