داهاتووى كه‌رتى نه‌وت له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی پێشهاته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

09/06/2020

:: بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
د.نه‌بیل ئه‌لموسه‌وی
ناوه‌ندی سیبار بۆ توێژینه‌وه‌
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د


عێراق به‌ 145 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گى نه‌وت له‌ پله‌ى چواره‌م دێت كه‌ 11.6% كۆى یه‌ده‌گى جیهانى پێكده‌هێنێت له‌ ساڵى 2018 دا، هه‌روه‌ها له‌ ئۆپیك، عێراق پله‌ى سێهه‌مى هه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌ له‌ ساڵى 2019 توانیویه‌تى ڕۆژانه‌ 4.680 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و له‌و ڕێژه‌یه‌ 3.526 میلۆن هه‌نادره‌ بكات. به‌ڵام تواناى پاڵاوتن و ده‌رهێنانى پێكهاته‌كانى دیكه‌ ڕۆژانه‌ ته‌نها له‌ 815 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ و له‌ ئێستادا ته‌نها 644 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت كه‌ عێراق زیاتر 86% نه‌وته‌كه‌ى به‌ شێوه‌ى خاو هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و ته‌نها  14% به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ ده‌رهێنانى پێكهاته‌كانى دیكه‌ و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ دواكه‌وتووی پیشه‌سازى نه‌وت له‌ عێراق و نه‌توانینی پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ناوخۆ و ئه‌مه‌ش ناچارى ده‌كات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بكات، بۆ نمونه‌ له‌ ساڵى 2018، به‌به‌هاى 2,8 ملیار دۆلار به‌رهه‌مى نه‌وتى له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ كردووه‌. له‌ ڕووى به‌رهه‌م هێنانى گازیشه‌وه‌، عێراق ڕێژه‌یه‌كى كه‌م به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ 14.5  ملیار مه‌تر سێجا تیپه‌ڕ ناكات، هه‌ر بۆیه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با له‌ وێستگه‌كاندا، گازى وشك هاورده‌ ده‌كات له‌ كاتێكدا كه‌ عێراق بۆ خۆى نزیك به‌ 40% ئه‌و گازه‌ ده‌سوتێنێت كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتدا به‌رهه‌م دێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌شی پێداویستى ناوخۆ ده‌كات له‌ به‌رهه‌هێنانى كاره‌با و پیشه‌سازییدا.
 بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure