چۆن جەنگە باشەکە بەرەو خراپبوون چوو: شکستی لەسەرخۆی ئەمەریکا لە ئەفغانستان

13/06/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: کارتر مالیکسان
سه‌رچاوه‌: فۆڕن ئه‌فێه‌رس
و: بێستون حسێن عارف

پێشه‌كی
ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە لە ئەفغانستان شەڕ دەکات. زیاتر لە ٢٣٠٠ سەربازی ئەمەریکا گیانیان لە دەستداوە، زیاتر لە ٢٠ ھەزاری تر بریندار بوون. بەلایەنی کەمەوە نیو ملیۆن ئەفغانی – لە ھێزەکانی حکومەت، چەکدارانی تاڵیبان و خەڵکانی مەدەنی کوژراون، یان بریندار بوون. واشنتۆن نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلاری لەو جەنگەدا خەرج کردووە. لەگەڵ ئەوەی ئوسامە بن لادن سەرکردەی قاعیدە مردووە و ھیچ ھێرشێکی گەورە بۆ سەر خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام نەدراوە لە لایەن ئەو گرووپەوە لە خاکی ئەفغانستانەوە لە دوای ١١ سێپتەمبەرەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بێ توانا بووە لە کۆتایی ھێنان بە توندوتیژییەکان، یان ڕادەستکردنی شەڕەکە بە دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان، حکومەتی ئەفغانستان ناتوانێت بمێنێتەوە بە بێ پشتگیری سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
لە کۆتایی ٢٠١٩ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست زنجیرەیەک بابەتی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی «پەیپەرەکانی ئەفغانستان »، کە کۆکراوەیەکی دۆکۆمێنتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو، کە چەند چاوپێکەوتنێکی لە خۆگرتبوو، لە لایەن پشکنەری گشتی بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان ئەنجامدرابوو. لەو چاوپێکەوتنانەدا زۆرێک لە بەرپرسەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەوان بۆ ماوەیەکی درێژە ئەو جەنگەیان بە شێوەیەک بینیوە کە مەحاڵە بردنەوە ئەنجامەکەی بێت.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure