توركیا خوێندكاری ئێرانە: توركیا دەیەوێت بەشداری شەڕی لیبیا بكات وەك چۆن ئێران بەشداری شەڕی سوریای كرد

13/06/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: محەمەد بن سەقەر ئەلسەلمی
سه‌رچاوه‌: په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیراساتی ئێرانی
و: یاسین عزم


پێشه‌كی
ڕۆژانە لەسەرچاوەكانی هەواڵەوە گوێ بیستی ئەوە دەبین توركیا هێزە شەڕكەرەكانی سوریا بە ناوی سوپای سوریای ئازاد و میلیشیا توركمانییە عێراقییەكان بە فڕۆكەی تایبەتی سەربازی ڕەوانەی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەكات و لەوێ لەلایەن هێزێكی تایبەتی توركیاوە پێشوازی دەكرێن، كە بۆ هاوكاری كردن و یارمەتیدانی هێزەكانی سوریا و هێزەكانی لیبیا و حكومەتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە تەرابلوس بە سەرۆكایەتی فائیز سەڕاج، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ لیبیا غەسان سەلامە جەختی كردەوە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هێزی بێگانە هاتونەتە ناو لیبیا لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و وتی لە ئیستادا بە پێی زانیارییەكانمان هێزی سوری لە ناو خاكی لیبیان و ژمارەیان نزیكەی دوو هەزار سەرباز دەبێت.
ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ لای خۆیەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا تورکیا بەردەوامە لەناردنی هێزی شەڕكەری سوری بۆ لیبیا و ئاماژەی بەوە كرد زیاتر لە 1750 بەكرێگیراوی سوری گەیشتونە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و وتیشی ئەوانەی لە ئێستادا پەیوەندیان كردووە بە سەربازگەكانی توركیاوە بۆ وەرگرتنی ڕاهێنانی سەربازی نزیكەی 1500 سەربازن، كرداری بە سەربازكردنی هاوڵاتیانی سوری لەلایەن توركیاوە بەردەوامە لە ناوچەكانی عەفرین و ناوچەی قەڵغانی فورات بەپێی ڕاگەیاندنی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure