::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
نوسینی: ئان ماری سڵۆته‌ر
سی ساڵه له جیهاندا هه‌وڵ ده‌درێت دوباره پێناسه‌ی چه‌مكی (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) بكرێته‌وه، به‌جۆرێك له ڕێگه‌یه‌وه یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بدرێت، له خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر بوون‌و خۆشگوزه‌رانیمان. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه، ده‌بینین دوباره ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌راورد‌و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به ئاسایشی مرۆییه‌وه، چوونكه چه‌ند هه‌وڵ‌و خه‌رج كردنی دارایی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا چڕده‌كرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر مرۆڤێتیدا چڕكراوه‌ته‌وه.
بۆیه دواجار ئه‌و هه‌وڵانه شكستێكی گه‌وره‌یان هێنا، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه ڕه‌وتێكی دیكه تاقی بكه‌ینه‌وه. چوونكه له‌بری فراوانكردنی پێناسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته ئه‌و چه‌مكه سنوردار بكرێت، به‌و واتایه‌ی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئاسایشی جیهانیی جیابكرێته‌وه، ئاسایشی سه‌ربازیش بهێنرێته‌وه پێگه گونجاوه‌كه‌ی خۆی له پاڵ زۆر لایه‌نی له پێشینه‌ی دیكه، كه هه‌مان گرنگییان هه‌یه.
سه‌ره‌تا پێویسته چوار پرسیاری سه‌ره‌كی بكه‌ین: چی، یاخود كێ پێویسته بپارێزرێت؟ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، یا هه‌ڕه‌شانه چین، كه پێویسته لێی بپارێزرێن؟ كێ ئه‌ركی پاراستنی له ئه‌ستۆدایه؟ چۆن ئه‌و پاراستنه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه باوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به پاراستنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هێرشی سه‌ربازی. واتا هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌می به‌ندی دووه‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته به ڕێگری‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی :"هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز، یاخود كرده‌ی به‌كارهێنانی هێز دژی سه‌لامه‌تی خاك یا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك".
به‌ڵام جگه له‌و هه‌ڕه‌شانه، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی دیكه ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان‌و تیرۆر، وه‌ك ئاشكراشه ئه‌م جۆره هێرشانه، ده‌وڵه‌ته‌كان دژی یه‌كتر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانیشن هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی خاك‌و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یه‌كتر ده‌كه‌ن. بۆیه كۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌كرداریی ده‌بنه به‌شێك له ئاسایشی سه‌ربازی. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا‌و به‌ده‌ر له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی باسكرا، دیارده‌یه‌كی، وه‌ك گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌وا، ده‌بێته به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر بوونی چه‌ندین وڵاتی دورگه‌یی، هه‌روه‌ها گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌بیابانبوون‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌چه‌ندین وڵاتی دیكه ده‌كات.
ڕاسته له ساڵی 1945دا، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌دیاریكردنی چوارچێوه‌ی جیهاندا باڵاده‌ست بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌ڕه‌شه هه‌ن له‌و دیو سنوری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، كه پێویسته شاره‌زایانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه. چوونكه به‌ده‌ر له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی، دیارده‌كانی، وه‌ك تیرۆر، په‌تاكان، مافیا جیهانییه‌كان، شاڵاوه چه‌واشه‌كارییه‌كان، كۆچی نایاسایی، كه‌می خۆراك‌و وزه‌و ئاو، به‌ته‌نها هه‌ڕه‌شه له سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و سه‌لامه‌تی خاكی ده‌وڵه‌تێك ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایش‌و خۆشگوزه‌رانی گشت گه‌لانی جیهان.
جیاكردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاسایشی جیهانی ته‌نها له‌لایه‌نی واتا‌و گوزارشتدا كۆنابێته‌وه، به‌ڵكو درێژده‌بێته‌وه بۆ چه‌قی پرسیاری سێهه‌م، كێ ئه‌ركی پاراستنی له ئه‌ستۆدایه؟ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی حكومه‌ته نیشتیمانییه‌كان‌و ده‌زگا ناوخۆییه‌كانی نێو ئه‌و حكومه‌تانه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی باو ته‌نها كار له‌سه‌ر ئاسایشی سه‌ربازی ده‌كه‌ن. شایه‌نی باسه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ده‌زگاكانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سنوری كاره‌كانیان فراوانبووه‌و گرنگی به پرسه‌كانی، وه‌ك ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی‌و ته‌ندروستی‌و ژینگه-ش ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م گرنگیپێدانه ته‌نها له په‌راوێزی كاره‌كانیاندایه.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، بیركردنه‌وه له ئاسایشی جیهانیی ده‌روازه‌ی به‌شداری بۆ گروپێكی گه‌وره‌تری كه‌سانی نێو حكومه‌ته‌كان واڵا ده‌كات، وه‌ك به‌رپرس‌و پارێزگاره‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له ئاسایش‌و خۆشگوزه‌رانیی دانیشتوانی شار‌و ناوچه‌كانیان. بۆ نمونه، له دوای هێرشه تیرۆرستییه‌كانی 11/سێپته‌مبه‌ر/2001ه‌وه، به‌پرسی شار‌و ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ڕێكاره‌كانی ڕێگری له هێرشه‌كان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یاندا به‌شدارییه‌كی چالاك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیپلۆماتكار‌و به‌رپرسانی بواری به‌رگری، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له وڵاتانی جیهان پێدراوه.
له‌ڕاستیدا چوارچێوه‌ی ئاسایشی جیهانیی له‌وه‌ش فراوانتره، به‌جۆرێك ته‌نها له كه‌سه فه‌رمییه ڕاسپێردراوه‌كاندا كۆنابێته‌وه، به‌ڵكو كه‌سانی، وه‌ك به‌ڕێوبه‌ره جێبه‌جێكاره‌كان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، خێرخوازان، مامۆستای زانكۆ‌و سه‌ركرده‌كان ده‌توانن چالاكییان هه‌بێت، یاخود به‌شداربن له هه‌وڵه‌كانی پاراستنی ئاسایشی جیهانییدا. قه‌یرانی كۆڤید19-ش چه‌ندین نمونه‌ی له‌و جۆره‌ی بۆ خستینه‌ڕوو، كه لایه‌نی جگه له حكومه‌ته‌كان سه‌ركردێتییه‌كی كارایان له میانه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌دا ئه‌نجامداوه.
له‌و نمونانه‌ش، ده‌بینین سه‌ره‌ڕای قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م قیرانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئه‌مریكا‌و چینه‌وه بۆ گه‌رمكردنی گرژییه‌كانی نێوان، به‌ڵام چه‌ندین تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی له توێژه‌ر، دامه‌زراوه، كۆمپانیا‌و ده‌زگا حكومییه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌رۆشییان بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان، به‌گشتی هاوكاربوون بۆ په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌و پێكوته‌ی په‌تای كۆڤید-19.
هاوكات فراوانبوونی سنوری به‌شداریی له هه‌وڵه‌كانی ئاسایشی جیهانییدا، زیاتر به‌ربه‌ستی نێوان كاروباره سیاسی‌و ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوده‌بات. چوونكه وا باوه وڵاتان پرسه‌كانی ته‌ندروستی، ژینگه، وزه، ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی‌و دادوه‌ری، وه‌ك پرسی ناوخۆیی ده‌بینن، له به‌رامبه‌ریشدا شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و ئاسایش پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رگری‌و دیپلۆماسی‌و په‌ره‌پێدان، وه‌ك فاكته‌ری ته‌واو جیاواز‌و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ده‌بینن، به‌ڵام به فراوانبوونی ئه‌و به‌شدارییه‌و به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و جۆره جیاكارییه پله پله له‌ناوده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و وه‌رچه‌رخاندنه واده‌كات ژماره‌یه‌كی زیاتری گروپه جیاوازكان له تاوتوێكردنی پرسه‌كانی ئاسایشی جیهانییدا به‌شداربن. چوونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گۆڕانكاری له بواره باوه‌كانی سه‌ربازیدا كراوه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی كاركردنی ژنان‌و گروپه جیاوازه‌كان له به‌ڕێوبردنی حكومه‌تی شاره‌كان‌و له بواره‌كانی، وه‌ك ته‌ندروستی‌و پاراستنی ژینگه‌دا زیاتره.
به‌شی كۆتایی مه‌ته‌ڵه‌كه چۆنێتی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی جیهانییه. ئاسایشی سه‌ربازی به‌تێگه‌شتنه باوه‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆر له هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م پێویستیان به نه‌رمی زیاتره، واتا پێشینه بۆ دانبه‌خۆداگرتن‌و خۆڕاگرییه، نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ك شارۆن بۆڕك-ڕاوێژكاری باڵا له دامه‌زراوه‌ی (New America)- ده‌ڵێت، پێویسته ئامانج بونیادنانی ئاسایش بێت له ناوخۆدا، نه‌ك تێكشكاندنی دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كان.
به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌واتای شكست پێهێنانی ڤایرۆسێك، یاخود له‌ناوبردنی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی، یا تۆڕێكی زانیارییه چه‌واشه‌كارییه‌كان بێت، ئه‌وا هه‌مووان خواستی سه‌ركه‌وتنمان هه‌یه. به‌ڵام سروشته قوڵه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان پێمان ده‌ڵێت، كه زۆربه‌یجار ناتوانرێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌ناوببرێن، به‌ڵكو ده‌كرێت سنوردار بكرێن. به‌م پێیه‌ش، پاڵپشتییكردنی نه‌ته‌وه‌كان به‌و ئامڕازانه‌ی به‌هۆیه‌وه ده‌توانن مه‌ترسییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و خۆیانی لێ لابده‌ن، هه‌روه‌ها دۆخه ناهه‌موواره‌كان تێبپه‌ڕێنن، له‌گه‌ڵ دۆخه نوێیه‌كانیشدا خۆیان بگونجێنن، ستراتیجییه‌كی دور مه‌ودای باشتره.
ئێستا ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆڤید-19 له ئه‌مریكا، گه‌شتۆته نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌و وڵاته له جه‌نگی ڤێتنامدا. به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌ركرده نیشتیمانییه‌كانی ئه‌مریكا‌و وڵاتانی دیكه‌ش هێشتا به كێبڕكێی وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه خه‌ریكن، به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده‌ی له ڕێگه‌ی لۆمه‌كردن‌و تاوانباركردنی وڵاتانی دیكه‌وه سه‌رقاڵی په‌رتكردنی ڕای گشتی وڵاته‌كانیانن، ئه‌وه‌نده به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خه‌ریك نین. به‌ڵام دواجار قه‌یرانی كۆرۆنا فێرمان ده‌كات چۆن له ئاینده‌دا بیر له ئاسایشمان‌و ڕێگاكانی به‌رقه‌راركردنی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌نجانه‌وه ده‌بێت، بۆنمونه، ئه‌لێكساندرا ستارك-توێژه‌ر له دامه‌زراوه‌ی (New America)- پێی وایه، كه كاریگه‌ری قه‌یرانی كۆڤید-19 هاوشێوه‌ی كاریگه‌ری هێرشه‌كانی 11/سێبته‌مبه‌ره. بۆیه له‌بری ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه چڕه‌ی ئه‌مریكا له‌دوای ئه‌و هێرشانه گرتێبه‌ر، ئه‌لێكساندرا داوای ستراتیجییه‌كی زه‌به‌لاحی نوێ ده‌كات، كه جه‌خت له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به دوباره جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ل بۆ مرۆڤه‌كان. به‌باوه‌ڕی منیش ئه‌مه ئاسایشی ڕاسته‌قینه‌یه.
وه‌رگێڕانی: حسێن ئه‌حمه‌د حسێن