خه‌ونه‌كانی وێستفالیا: ئایا دانوستانێكی كاریگه‌رو به‌هێز ده‌توانێت كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكات؟

17/06/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: سۆزان مالۆنی
سه‌رچاوه‌: فۆرن ئه‌فیه‌رس
و: كارزان عومه‌ر


پێده‌چێت ساڵی 2019 به‌ شێوه‌یه‌ك یادبكرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی سیاسی و سه‌ربازی زۆری به‌خۆه‌ بینی بێت، یاخود خاڵی گۆڕانكاری گه‌وره‌ بووبێت له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، توندوتیژیه‌كان و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی كه‌ ناوچه‌كه‌ی شێواندوه‌، ئه‌و متمانه‌ زۆره‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌خۆی هه‌یبوو لاوازی كردووه‌، تواناكانی واشنتۆنی بۆ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ ژێر گومانه‌وه‌. 
په‌نجا ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، به‌هۆی جێهێشتنی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌، ئه‌مه‌ریكا بۆشایی ئه‌منی و سیاسی له‌ ‌ كه‌نداوی فارسیدا پڕكرده‌وه‌. ئه‌م وڵاته‌ له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ڕووداوه‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵام، به‌شێوه‌كی كاتی و بۆ یه‌كه‌مجار له‌م قۆناغه‌ دا واشنتۆن ڕۆڵی هێزێكی تێكده‌ری ئاشتی هه‌رێمایه‌تی ده‌بینێت. 
له‌ زۆربه‌ی هه‌ڵه‌كانیدا- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی زۆری هه‌یه‌‌- تۆماری سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵه‌ی مێژوویی تیادایه‌، بۆ نمونه‌ ڕێكه‌وتنامه‌كانی كه‌مپ ده‌یڤدی ساڵی 1978 له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كاندا، ڕزگاركردنی كوه‌یت له‌‌ ساڵی 1991 ، هه‌روه‌ها پاراستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ململانێكاندا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure