::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
توركیا ئه‌زموونی زۆری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ره‌نگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاساوی جۆراوجۆری خستبێته‌ڕوو. به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاته له عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر خۆی له ئۆپراسیۆنی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان خۆی ده‌بینیه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و داگیركردنی زۆربه‌ی ناوچه سوننیه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان گۆڕانگاری له بوونی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له عێراق كرد كه به‌شێوه‌یه‌ك بوونی سه‌ربازی و سیاسی توركیا له‌هه‌رێم زیاتر‌و فراوانتربووه، ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌رده‌وام له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا توركیا رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی ناوخۆیی و سیاسی بووبێته‌وه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌وا ئێستا نه‌ك هه‌ر دژایه‌تی ناكرێت به‌ڵكو قسه‌له‌سه‌ر بوونی هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌نێوان توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ خه‌رقكردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر بوونی سه‌ربازی توركیا له هه‌رێم و پاڵنه‌رو لێكه‌وته‌كانی له‌شكركێشیه سه‌ربازییه‌كانی ئێستای و جیاوازی له ئۆپۆراسیۆنه‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە