::
كارزان عومه‌ر عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پوخته
سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تان دابه‌شبوون به‌سه‌ر مه‌ركه‌زی و لامه‌ركه‌زیه‌تدا. هه‌ریه‌ك له‌م دوو شێوازه تایبه‌تمه‌ندی، یاخود خاڵی به‌هێز و لاوازیان هه‌یه. تایبه‌مه‌ندی ده‌وڵه‌تان و كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی یه‌كێك له‌م دوو ڕێگه‌یه‌ی حوكمڕانێتی كردن جیاوازه. ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌چه‌ندین پێكهاته، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه و تایه‌فه‌ی جیاواز پێكهاتووه، ئه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازانه جا ئاره‌زوومه‌ندانه بێت، یان به‌زۆری پێكهاته‌یه‌ك بێت دژی پێكهاته‌یه‌كی دیكه، به‌هۆی یه‌كێك له‌م دوو شێوازه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. له‌به‌رئه‌وه بابه‌تی مه‌ركه‌زی بوون، یاخود لامه‌ركه‌زی بوونی سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن به‌رده‌وام بووه‌ته جێگه‌ی پرسیاری توێژه‌ران و پسپۆڕانی بواره‌كه. به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی سیستمه سیاسییه مه‌ركه‌زییه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شكستیان هێناوه له دابینكردنی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و سیاسی سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگه. له به‌رامبه‌ردا سیستمه لامه‌ركه‌زییه‌كان ئاستی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان زۆر زیاتره به‌راورد به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سیستمی مه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ركه‌زی و لامه‌ركه‌زی پیشان بدات، دواتر خوێندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ هۆكاره‌كانی داواكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پارته سیاسییه‌كانه‌وه. توێژینه‌وه‌كه به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان باشترین بژارده‌یه، چونكه له‌لایه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم له مه‌ترسی دوو كه‌رت بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی ده‌پارێزێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیستمه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە