::
د.فواد عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
له نێو ئه‌و چه‌مكانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به سیستمى سیاسى و سروشتى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، چه‌مكى ناسهنتراڵىیه. ئه‌م چه‌مكه بۆتە بابەتێکی گرنگ وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى ئیداره و فه‌لسه‌فه‌ى حوكمدارى سەرکەوتوو لە قەڵەم دەدرێت، به‌شێوه‌یه‌ك وادانرا ناسهنتراڵى بریتییه له ئامڕازێكى بونیاتنانه‌وه و پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار و په‌یوه‌ندى به گه‌شه و بونیاتنانه‌وه و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵ هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك لێى سودمه‌ند ده‌بن. بۆیه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دواییدا و له‌سه‌ر ئاستى ده‌سته‌بژێر و میللی له عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌م بابه‌ته بووەته پێویستییه‌ك و داواكارى زۆر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كۆنترۆڵى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ند ڕزگاریان بێت و بناغه‌یه‌ك بۆ جومگه‌كانى حكومه‌تى خۆجێیه‌تى دامه‌زرێنێت و حكومه‌تى ناوه‌ندیش به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه به پێى ده‌ستور و سیستمى سیاسى و یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بۆ ده‌سه‌ڵاتى خۆجێیه‌تى بگوازێته‌وه. ئەم بابەتە هەوڵێکە بۆ چونە ناو سیستمی ئیداری ناسهنتراڵى و ئەو بنەمایانەی لە نێو ئەو سیستمەدا کاری لەسەر دەکرێت.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە