::
بێستون حسێن عارف
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
پێشەکی
شێوازی بەڕێوەبردن و سیستمی سیاسی لە ھەر وڵاتێکدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێشکەوتنی ئەو وڵاتە دەبێت. لەم ساڵانەی دواییدا زۆرێک لە دەوڵەتەکان پەنایان بردۆتە بەر شۆڕکردنەوە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بۆ ئاستەکانی خوارەوە لە حکومەتە لۆکاڵییەکان و حکومەتە ناوچەییەکان لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتینات و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر بە ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و ئاسانکاری کردن لە بەڕێوەبردن. مالیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سیستمی فیدڕاڵی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پەیڕەو کردووە و لە ناو ئەو سیستمەدا وڵاتەکە دابەشکراوە بەسەر چەندین ویلایەت و ناوچەی فیدڕاڵیدا، کە لەلایەن حکومەتە لۆکاڵییەکان و حکومەتی فیدڕاڵییەوە بەڕێوەدەبرێن. ئامانجی ئەم نووسینە ڕوونکردنەوەی سیستمی سیاسی مالیزیایە و تاچەند پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی لە مالیزیا کاریگەری لە سەر پێشکەوتنی ئەو وڵاتە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ھەبووە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە