كاریگه‌رییه‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌تی دارایی لەسه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری یه‌كه‌ خۆجێییه‌كان

11/07/2020

:: بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

لە ‌‌چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت لەسه‌ر ئاستی دونیا  ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و داراییه‌كانیان به‌ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو به‌خشی به‌ حكومه‌ته‌ خۆجێیی و یه‌كه‌ ئیداریی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانیان. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ لە‌‌ ناوه‌ندێكی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی حه‌فتاوپێنج ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك لە شێوه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی شێوه‌ لامه‌ركه‌زیان په‌یڕه‌و كردووه‌ لە سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی تازه‌وه‌. ئه‌م وێنه‌یه‌ش‌ لە ‌‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا زۆرتر به‌رجه‌سته‌ بووه‌‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی (Hooghe et al)، لە چل و دوو ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و نیمچه‌‌ دیموكراسیدا ده‌ركه‌وتووه‌‌ 70٪ ده‌وڵه‌تان لەسه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی سیستمێكی لامه‌ركه‌زی. هۆكاره‌كانی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی فره‌جۆرن، لە چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر لە ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن‌ سیستمه‌ ئیتیحادییه‌كان به‌دوای پراكتیزه‌كردنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌وه‌ بوون وه‌كو ئامڕازێك بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ گشتییه‌ حكومییه‌كان تاكو به‌تواناتر بن، به‌ڵام به‌قه‌باره‌ بچووك بن، ئه‌ویش به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆرێك لە وڵاتان بێ هیوا بوون لە جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانه‌ مه‌ركه‌زییه‌كانی پێشووتری حكومه‌ته‌كانیان. لە ‌‌ڕاستیدا لامه‌ركه‌زیه‌تی دارایی گرنگی ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ كه‌رتی گشتی پێویسته‌ چۆن ڕێكبخرێت و هه‌روه‌ها چۆن ده‌رفه‌ته‌كان دروستبكرێن لە ‌‌پێناو گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی زیاتر لە ‌‌چوارچێوه‌ی سیستمه‌ سیاسییه‌كاندا.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure