فۆرمه‌ جیاوازه‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت: به‌ڵگه‌ لۆكاڵییه‌كان له‌ سه‌دو سیازده‌ وڵاته‌وه‌

11/07/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پوخته‌

سێ خاڵی گرنگ ئه‌م توێژینه‌وه‌، كه‌ ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت، له‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێش خۆی جیا ده‌كاته‌وه‌: سه‌ره‌تا(خاڵی یه‌كه‌م)، كاریگه‌رییه‌كانی چوار جۆر لامه‌ركه‌زییه‌تی جیاواز- لامه‌ركه‌زییه‌تی دارایی و كارگێڕی و فیدراڵیزم و لامه‌ركه‌زییه‌تی ته‌واو (aggregate decentralization)- به‌راورد ده‌كه‌ین و پاشان (خاڵی دووه‌م)، كاریگه‌رییه‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت- به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی باج و مۆڵه‌تی بازرگانی و گه‌نده‌ڵی- دیراسه‌كراوه‌. دواتر (خاڵی سێیه‌م)، بۆچوونی سه‌د هه‌زار بازرگان، كه‌ نیشته‌جێی 113 وڵاتن، كراوه به‌ پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌رییه‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت.     
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ لامه‌ركه‌زییه‌تی دارایی و كارگێڕی ده‌بێته‌هۆی باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ت و فیدراڵیزم كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی "لامه‌ركه‌زییه‌تی ته‌واو" ناڕوونه ‌و پیشه‌سازی خزمه‌تگوزاری ئاره‌زووی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات و كۆمپانیا گه‌وره‌كان لامه‌ركه‌زییه‌تیان پێباش نییه‌. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كاریگه‌ری یه‌ك جۆر لامه‌ركه‌زییه‌ت، به‌هۆی قه‌باره‌و جۆری چالاكییه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌، جۆراوجۆر و جیاوازه‌ و  نابێت لامه‌ركه‌زییه‌ت وه‌ك "عه‌سای سیحر"ی، كه‌ ده‌توانێت هه‌موو گرفته‌كانی حكومڕانی چاره‌سه‌ر بكات، ته‌ماشا بكرێت‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure