::
د.فواد عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
گفتوگۆكان له‌ڕابردوو و ئێستادا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ململانێى نێوان شارستانێتی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژئاوا، پرسیارى زۆر له‌لایه‌ن زانایانى ئابوورى و سیاسى و ستراتیجى له باره‌ى گه‌شه‌ی ئابوورى چین ده‌كرێت، ئایا كۆتایى به جیهانگیرى و هه‌ژموونى ڕۆژئاوا دێت؟ له‌كاتێكدا وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى گه‌وره‌یى ئابوورى به سه‌ركردایه‌تى چین به ده‌ستهێناوه، ئه‌مه جگه له كێشه ناوخۆییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ئابوورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ڕۆژئاوا.
پێشتریش زۆر له فه‌یله‌سوفه‌كانى بوارى مێژوو وشارستانیه‌تى ڕۆژئاوا وه‌ك ئۆزوالد شبنگله‌ر و ئاڕنۆڵد توینبى باسیان له ڕووخانى شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا كردووه‌و باس له خولێكى نوێى دواى جیهانگیرى ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن، كه به‌شێكى زۆرى میلله‌ت و وڵاتان له زۆر ڕووى جیاوازه‌وه وابه‌سته‌ى ئه‌م مۆدێله‌ى ڕۆژئاوا بوون، به تایبه‌تى له سه‌رده‌مى جیهانگیرى ئابوورى و ڕۆشنبیری و هێزى نه‌رمه‌وه ڕۆژئاوا به‌شێكى زۆرى وڵاتانى جیهانى به‌خۆیه‌وه وابه‌سته كردووه .
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە