شیعە لە عێراق؛ لە دروستبوونیيەوە تا كودەتا بەسەر دەستەبژێرەكانیاندا

22/08/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:

«پێویستە سەرۆك وەزیرانیكی نوێ دیاریبكرێت بێ دەستێوەردانی دەرەكی » گوزارشتێكی هەشت وشەیی، لە وتاری ئایەتوڵا عەلی سیستانی لە یەكێك لە وتارەكانی هەینیدا هاتبوو كە نوێنەرەكەی لە كەربەلا خوێندییەوە، ئەم دەربڕینە مانای زۆر لەخۆدەگرێت، هەموان بەوە لێكدانەوەیان بۆ كرد كە ئاماژەیە بۆ هەژموونی ئێران بەسەر دەسەڵاتی عێراقەوە.
لە سەرەتای كانونی یەكەمی 2019 مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق باسی لە دەستێوەردانی دەرەكی دەكرد، هەروەك ئەوەشی ڕاگەیاندبوو، كە دەستوەرناداتە پرۆسەی دیاریكردنی حكومەتی نوێ، سیستانی تەنها لەكاتە هەستیارەكان دەست لە كاروباری سیاسیی وەردەدات، بۆچوونەكانیشی كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕایگشتیی.
عێراق لەناو تەنگژەیەكی نوێ و جیاواز لەوانەی پێشوو دەتلێتەوە، كە ناونیشانی جوڵەی شەقامە و ڕیشەكەی ئاڵۆزە، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە كە خۆپیشاندانەكان ڕووبەرێكی بەرفراوانی گرتووەتەوە، لەوانە شاری كەربەلا، ئەمەش مانای وایە: یەكەم ئارامگری شیعە لەسەر دەسەڵاتی دەستەبژێری شیعە كۆتایی هاتووە، دووەم دەركەوتنی دروشمی دژ بە ئێران لەناو خۆپیشاندانەكان مانای وایە شەقامی عێراق هەژموونی ئێرانی ڕەتدەكەنەوە، سێیەمیش شەقامی عێراق ئەو سیستمە گەندەڵەی عێراق ڕەتدەكاتەوە كە لەسەر بنەمای تائیفەگەری و بەشبەشێنە دامەزراوە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure