گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران: پرسە ناکۆکەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان

19/10/2020

:: بێستون حسێن عارف

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەکی

کاتێک ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتننامەی ناوەکی ئێرانیان لە ساڵی ٢٠١٥ واژۆ کرد، زۆرێک بە دەستپێکی کۆتایی ھاتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران وەسفیان کرد. بەڵام ھاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا لە ٢٠١٧ ، ھەموو پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە کاتێک بە شێوەیەکی تاک لایەنە لەو ڕێککەوتنە کشایەوە و سزاکانی سەر تارانی نوێکردەوە. بەڵام ڕێککەوتنە ناوەکییەکە لە نێوان ئێران و وڵاتانی تری بەشداربوو بە کارایی مایەوە و ھەر بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دوای پێنچ ساڵ لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی چەکی تەقلیدی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بڕیارە ھەڵبگیرێت. لەبەرئەوەی ماوەی چەند مانگێکە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمپینێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران درێژ بکرێتەوە. 
ئەمەریکا پێشوەختە لە ئەنجومەنی ئاسایش شکستی ھێناوە، ھەروەک لە ١٤ ی ئابی ٢٠٢٠ ، بڕیاری درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بە ١٣ دەنگ لە کۆی ١٥ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەتکرایەوە. شکستێکی لەم شێوەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وڵاتە ڕەنگە بەھیچ شێوەیەک نەتوانێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران جارێکی تر درێژ بکاتەوە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure