بایه‌خی گرێبه‌ستی نه‌وتی ڕۆژئاڤا و كۆمپانیای دێلتا كریسێنت ئینێرجی ئه‌مریكی

05/11/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەکی

دوای ماوه‌یه‌ك له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆی سوریا له 2011 ڕژێمی سوریا له ناوچه كوردییه‌كان كشایه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ی بۆ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) به‌جێهێشت. له‌و كاته‌وه‌ په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی تر ئیداره‌ی خۆسه‌ریان دروستكرد و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان فراوان كرد، به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌كانی توركیا و په‌لاماری داعش نه‌بوایه ، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه سنوری كوردستان بگه‌یه‌نن به‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و خه‌ونی له مێژینه‌ی كورد بۆ ڕزگاربوون له وابه‌سته‌یی به‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و په‌ڕاوێزكه‌وتنی جیۆپۆله‌تیكی  به‌دیبهێنن. 
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئیدارەیە چەند هەنگاوێکی گرنگی ناوە بەرەو خۆبەهێزکردن و زیاتر چەسپاندنی دینگەکانی (پایه‌كانی) حوکمڕانی، دیارترین ئەو هەنگاوانە ڕێكکه‌وتنی نه‌وتی نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكییە، به‌ یه‌كێك له‌ وێستگه گرنگه‌كانی ئه‌زموونی حوكمڕانی كورد له‌و پارچه‌یه داده‌نرێت. ئەم باسە هەوڵێکە بۆ خستنەرووی گرنگی ئەو ڕێكکه‌وتنە و ئاستەنگ و لەمپەڕەکانی بەردەمی.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure