::
د.ئیسماعیل نهجمهدین:
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
دەستپێک
شاراوە نییە زمان نمایەکی دیاری ھەر نەتەوەیەکە، مانەوە و گەشەسەندنی نەتەوەش بەندە لە ڕوویەکیەوە بە پارێزگاری کردن و ھێشتنەوە و گەشەپێدانی زمانەکەیەوە، لەو سۆنگەیەشەوە شاڕێگەی پارێزگاری کردن لەزمانی ھەر نەتەوەیەک نەوە دوای نەوە بریتییە لە پەیڕەوکردن و پشتبەستن بەو زمانە لە کایەکانی خوێندن وفێربوون و ژیاریی و فەرھەنگی.
دیارە گرنگترین ئەو کایانەش بێ دوودڵی بریتییە لە خوێندن و فێربوون، واتە بەکاربردنی ئەو زمانە لە پرۆسەی خوێندندا، بە تایبەت لەقۆناغە سەرەتاییەکانیدا. ھەربۆیە دەبینین لە جاڕنامە و ئاکتەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ جەخت لەو بابەتە دەکرێتەوە و وەک مافێکی بنچینەیی مرۆڤ دەناسێنرێت و وڵاتان پابەند دەکرێن ئەو مافە بناسێنن و مسۆگەری بکەن بۆ تەواوی ھاوڵاتیانی وڵاتەکەیان.
لەم «پەیپەرە »دا ھەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ڕێکخستنی دەستووری ئەو مافە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تێیدا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە کە تاچەند دەستووری ئەو وڵاتە مافی خوێندنی بەزمانی دایک ناساندووە؟ ڕێگرییەکانی بهردهم ئەو بابەتە چین؟ ڕۆڵی دامەزراوەکان چین بۆ سەلماندن و مسۆگەرکردنی ئەو مافە؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە