::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
نوسینی: جان ویرنه‌ر مه‌ڵه‌ڕ
دیموكراتییه‌كان‌و زۆرێكیش له كۆمارییه‌كان، هانده‌ری زۆریان له پشته‌وه‌بوو، تا ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی لادانێكی نامۆبوو. له به‌رامبه‌ریشدا، كۆمارییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن لۆمه‌ی پێشێلكارییه‌كانی چوار ساڵی ڕابردوو بخه‌نه ئه‌ستۆی تره‌مپ، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی ڕۆڵی خۆیان له ڕێخۆشكردن بۆ تره‌مپ به‌خێرایی بشارنه‌وه. هاوكات، دیموكراتییه‌كان-یش ڕه‌نگه خوازیاربن له‌رێگه‌ی دادگایی نه‌كردنی تاوانبارانی پێشووه‌وه، ڕێزی نه‌ریته دیموكراتییه‌كان بگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش وا بێت، ئه‌وا دووای ده‌رچوونی بایدن، پێناچێت تره‌مپ‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵییه به‌ربڵاوه‌كه‌یان، توندوتیژی‌و پێشێلكردنی پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ده‌ستور لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
دور له لێكدانه‌وه سیاسییه‌كانیش، زۆر له چاودێران- هه‌ر له به‌ربژێری پێشووی دیموكراتییه‌كان ئه‌ندرۆ یانگه‌وه تا مافناس‌و مێژوونوسه دیاره‌كان- پێیان وایه، كه ته‌نها ڕژێمه دیكتاتۆرییه بێفه‌ڕه‌كان به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ دوژمنه به‌زیوه‌كانیاندا ده‌كه‌ن. هاوكات، به كرده‌ی چه‌ند پاڵنه‌رێكی ڕوون، داواكاری گشتی ئه‌مریكا بیڵ باڕ، پێی وایه:" كه ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره براوانه‌ی، وه‌ك ڕێكارێكی باو لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره دۆڕاوه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ی مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی دیموكراتیی ناكه‌ن". به‌ڵام، ئه‌م جۆره گشتاندنانه بڕیاردانێكی زۆر په‌له‌یه. چونكه، ناكرێت دروشمه‌كه‌ی تره‌مپ له ساڵی 2016دا، دژی هیلاری، كه ده‌یگوت:"ده‌ستگیری بكه‌ن"، ڕووبه‌ڕووی خۆی بكرێته‌وه. به‌ڵام، له‌هه‌مان كاتدا، ناكرێت دروشمی :" لێیخۆشببه‌و چاوپۆشیلێبكه" به تاكه دروشمی شوێنگره‌وه بزانین.
له ڕاستیدا، پێویسته ئه‌مریكییه‌كان سێ بابه‌ت له یه‌كتر جودا بكه‌نه‌وه: ئه‌و تاوانانه‌ی تره‌مپ پێش گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامیداون، ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و توندوتیژییه‌ی خۆی‌و داروده‌سته‌كه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئه‌نجامیان داوه‌و، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی بوونه هۆی ئاشكراكردنی خاڵه لاوازه‌كانی نێو بونیادی سیستمی سیاسی ئه‌مریكا. هه‌ر یه‌كێكیش له‌م سێ بابه‌ته، پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك جیاواز هه‌یه.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی دیكه‌دا، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پڕۆسه‌ی وه‌رچه‌رخان له سیستمی زۆردارییه‌وه- یاخود هه‌ستانه‌وه‌ی دوای داڕمانی دیموكراتی-، وازهێنانه له سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به‌بێ سزادانیان. هه‌روه‌ك زانای بواری سیاسه‌ت ئێریكا فرێنتس تێبینی كردووه، كه:" 59% ئه‌و سه‌ركرده زۆردارانه‌ی له ده‌سه‌ڵات دورخراونه‌ته‌وه، له دوواتردا توانیویانه ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن". هاوكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سیستمه دیموكراتییه نوێیه‌كان، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی پێشوو نه‌كردووه. به‌ڵام، زۆربه‌یجار لیژنه‌ی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كانیان پێكهێناوه، به‌جۆرێك، زانیاری دروست‌و دانپێدانان له‌لایه‌ن تاوانباره‌كانه‌وه ئاشكرا بكات، دوواتر لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ربكرێت. ئه‌م ڕه‌وته‌ش زیاتر له وڵاتی باشوری ئه‌فریقا دوای له‌ناوبردنی ڕژێمه ڕه‌گه‌زخوازه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ناسرا.
تایبه‌تمه‌ندیی دۆخه‌كه‌ی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان-یش وایه، كه ڕه‌نگه تره‌مپ ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه‌وه نیه، دووچاری لێپرسینه‌وه ببێت. ئێستاش، داواكاری گشتی مانهاتن‌و داواكاری گشتی نیویۆرك، لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندین شێوازی جیاوازی ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تره‌مپه‌وه ئه‌نجامدراون. هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌شدا، كاره بازرگانییه‌كانی تره‌مپ، سیاسی نین. به‌ڵام، ئاماژه‌ن بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئه‌گه‌ر به كۆتایی هاتنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تره‌مپ، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له ڕێكخراوه‌كه‌ی وه‌ستێندرا، ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به پلانێكی سیاسی ده‌بینێت، پشتڕاست ده‌بێته‌وه. به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی، به‌رپرسانی جێبه‌جێكردنی یاسا سه‌ر به دیموكراتییه‌كانن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به بڕیاری زیندانیكردنی سه‌رۆكی پێشوو كۆتایی هات، ئه‌وا لایه‌نگره چه‌كداره‌كانی تره‌مپ ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێ كردنی یاساكانی تایبه‌ت به‌خۆیان، ئه‌مه‌ش لانی كه‌م په‌رتبوونه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته قوڵتر ده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌ترسییانه‌شدا، هیچ هۆكارێك نیه، كه وابكات نه‌توانرێت سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر تاوانه‌كانی سزا بدرێت. چونكه، زۆر له سه‌ركرده‌كانی جیهان سزا دران، ته‌نانه‌ت، هه‌ندێكیشیان دوواتر گه‌ڕانه‌وه نێو ژیانی سیاسی. بۆنموونه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا، سیلڤیۆ برلسكۆنی، دوای تاوانباركردنی به خۆدزینه‌وه له باج، سزا درا (ته‌مه‌نی وایكرد، سزاكه‌ی زۆر توند نه‌بێت). به‌ڵام، ئه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه. لێره‌شدا، ناكرێت بڵێین دادوه‌ره لیبڕاڵییه‌كان ته‌نها ویستویانه برلسكۆنی بێده‌نگ بكه‌ن. به‌ڵكو، ئامانجی جێبه‌جێكردنی یاسا ناردنی په‌یامێكی ڕوونه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت، ستراتیجییه‌كه‌ی برلسكۆنی، بۆ چوونه نێو سیاسه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پارێزبه‌ندی‌و په‌رده‌پۆشكردنی مامه‌ڵه بازرگانییه گوماناوییه‌كانی، ناكرێت ببێته پێشینه.
دوواتر، بابه‌تی ئه‌و كارانه‌ی تره‌مپ دێته‌پێشه‌وه، كه له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئه‌نجامی داون. له ڕاستیدا، ده‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تی زۆر نه‌شیاو بدۆزینه‌وه. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نابێت ده‌ستبه‌رداری ڕه‌وته‌كه‌ی تۆماس جێفرسن ببین. ئه‌م سه‌رۆكه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1801دا، بووه شوێنگره‌وه‌ی جۆن ئاده‌مزی ڕكابه‌ری، پێی وابوو:" پێویسته ئاشتییه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ین، كه له‌میانه‌یدا له بۆچوونه هه‌ڵه‌كان خۆشببین، به‌جۆرێك له‌ڕێگه‌ی هزرێكی ئازاده‌وه ئه‌و بۆچوونانه قه‌ڵاچۆ بكرێن".
به‌ڵام، ناتوانین به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و دڵڕه‌قییه‌ی تره‌مپ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنا (كۆڤید-19)دا نواندی‌و، جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كان له باوكیان له‌سه‌ر سنوره‌كان، هه‌مان ڕه‌وت بگرینه‌به‌ر. بۆیه، هه‌روه‌ك پێشنیاره‌كه‌ی مارك تۆشنێت، مامۆستای یاسا له زانكۆی هارڤارد، پێویسته لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵیه‌وه له ڕاستی ئه‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستانه پێكبهێنرێت، كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی ته‌نها بێ توانستی تره‌مپ نه‌بووه، به‌ڵكو ڕق‌و كینه‌ی سیاسیی له پشته‌وه بووه. گرنگه ئێمه تۆمارێكی گونجاو بۆ ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ین. بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دانپێدانان به ڕاستییه‌كاندا، له‌رانبه‌ردا جۆرێك له نه‌رمی بنوێنین. پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دوایی، یارمه‌تیده‌ری ئه‌نجامدانی چاكسازی بونیادیی بێت، به‌جۆرێك گه‌نده‌ڵی‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ كه‌متر بكرێته‌وه.
هاوكات، تره‌مپ به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، هه‌ر له وته نه‌شیاوه‌كانی نێو تویته‌ره‌كه‌یه‌وه به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه، هه‌تا بابه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی، وه‌ك شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی باج، زۆر له نه‌ریته بنه‌ڕه‌تییه نافه‌رمییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی پێشێلكرد. به‌پێی بۆچوونی زۆر له مافناسه ئه‌مریكییه‌كان-یش، كاردانه‌وه‌ی دانایانه، بریتییه له، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له خاڵه لاوازه‌كانی بونیادی سه‌رۆكایه‌تی. ڕه‌نگه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره، بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه چه‌ند نه‌ریتێكی نافه‌رمی- له شه‌فافیی داراییه‌وه بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد- پێویسته له شێوه‌ی یاسادا دابڕێژرێته‌وه. له ڕاستیدا، ناكرێت ئه‌م ڕه‌وته، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ته‌ماشا بكرێت. چونكه، له‌دووای ئابڕووچوونه‌كه‌ی (وه‌ته‌رگه‌یت)ه‌وه، كۆنگرێسی ئه‌مریكی بڕیاری له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك یاسای گرنگی ئاكارییدا، كه هه‌ردوو پارته‌كه‌ش خوازیاری قبوڵكردنی بوون.
له‌ڕاستدا، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و سێ بابه‌ته‌ی پێشوو، نابێت هۆشمان له‌سه‌ر ئه‌ركه گرنگتره‌كه‌ی حوكمڕانی لاببات. چونكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه پێویست بێت، هه‌ندێك سه‌رمایه‌ی سیاسی خه‌رجبكرێت. به‌ڵام، به تێپه‌ڕبوونی كات، تێچووی كه‌مته‌رخه‌میی له كاركردندا، یاخود تێچووی ئه‌نجامدانی كاره‌كان به شێوازێكی په‌له‌و مه‌ترسیدار، زۆر زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ك ئه‌نجامی لێخۆشبوونه‌كه‌ی جیراڵد فۆرد له ریچارد نیكسۆن ( كه هه‌رگیز دانینه‌نا به هیچ تاوانێكدا)، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نه‌رمی نواندن به‌رانبه‌ر ئابڕووچوونی ئێران-كۆنترا. یاخود، په‌نابردنی زۆری ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیوو بوش بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌میانه‌ی جه‌نگه جیهانییه‌كه‌یدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمارییه‌كان، به هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه، دژایه‌تی هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییه‌كاندا ده‌كه‌ن. به‌ڵام، ڕه‌نگه هه‌ندێكی دیكه‌یان جه‌خت له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی بكه‌نه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی كاری دامه‌زراوه‌یی ئه‌مریكا باشتر بكه‌ن‌و، خۆشیان له تره‌مپ‌و میراتییه‌كه‌ی دوربخه‌نه‌وه. له‌ڕاستیدا، ئاشكرا بوو، كه هه‌لپه‌رستن.
وه‌رگێڕانی: حسێن ئه‌حمه‌د حسێن