::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
رۆژی شه‌ممه 21 / 11 / 2020 ، ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان میوانداری هه‌ریه‌ك له به‌رێز عه‌لی شه‌مدین نوێنه‌ری پارتی پێشكه‌وتنی كورد له سوریا له هه‌رێم و به‌رێز ئیسماعیل ره‌حمانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانى كرد.
له دانیشتێكی كراوه‌دا هه‌دوو میوان به‌جیا رۆشناییان خسته‌سه‌ر دۆخی كوردستانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و دواین گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به پرسی كورد له‌و دوو پارچه‌ی كوردستان و هاوكات باسیان له رۆل و پێگه‌و په‌یوه‌ندییه حزبیه‌كانیان كرد له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه بۆ كێشه‌ی كورد هاتۆته پێشه‌وه.