::
ئیدریس سیوهیلی
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
پێشەكی
جارێكی تر باسوخواسی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لەسەر شانۆی سیاسیی عێراق مشتومڕی گەرموگوڕی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەت كەتیبەكانی حزبوڵا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕابردوودا چەندجار لەلایەن ئەو گرووپانەوە موشەكبارانی باڵیۆزخانە و بنكەی سەربازی ئەمەریكییەكان كرا، لەم توێژینەوەدا هەوڵدەدەین ڕێگوزەرێك بە مێژووی دروستبونی كەتیبەكانی حزبوڵا بكەین و پێكهاتە و دامەزراوەكانی بخەینەڕوو.
ڕووخانی حكومەتی بەعس لە 2003 ، وێستگەی گۆڕانكاری گەورە بوو لە مێژووی عێراق، چەندین هێزی نوێ هاتنە گۆڕەپانەكەوە و بە شێوازی جۆراوجۆر خۆیان نمایش كرد، هەندێك لەو هێزانە لە چوارچێوەی ئەجێندای وڵاتانی تردا بوون، یان بە ئیلهام وەرگرتن لە هێزی تر دامەزراون، یەكێك لەو هێزانە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقە، كە دروشم و ئامانجهكانی وێنهیهكی هاوشێوەن لهوانهی حزبوڵای لوبنان، تهنانهت ڕهنگ و لۆگۆی ئاڵاكهشیان چوونیهكه.
ڕیشەی دروستبوونی كەتیبەكان ی حزبوڵای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 كە یەكەمجار بەناوی كەتیبەكانی (ئەبو فەزل عەباس) ەوە خۆی ڕاگەیاند، یەكەم چالاكیشی لەژێر ئەو ناوەدا لە (23 / 10 / 2003) بوو دژی هێزەكانی ئەمەریكا).
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە