كاریگه‌رى سه‌ركرده‌كانى ڕا له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا

19/01/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: د. فواد عه‌لى

پێشه‌كی
هه‌رچه‌نده‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك به‌ سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی تیۆری گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌ دوو قۆناغ تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشدا كه ‌به‌ (سه‌رده‌می ته‌قینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان‌ و میدیای نوێ) ناوزه‌د ده‌كرێت، ئه‌م تیۆره‌ به‌ فۆڕمێكی نوێوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌یه‌ و كارى پێده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا سه‌ركرده‌كانی ڕا (Opinion leaders) وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی تیۆری گواستنه‌وه‌ى زانیاری به‌ دوو قۆناغ، ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌ ئاڕاسته‌كردنی تاك ‌و كۆمه‌ڵ ‌و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتار و هزر و هه‌ڵوێسته‌كانیان هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌ جیاوازه‌كانى تایبه‌ت به‌م تیۆره‌ و شیكردنه‌وه‌ی بنه‌ما و چه‌مك ‌و كاریگه‌رییه‌كانی، تائێستا جگه‌ له‌ خستنه‌ڕووی لایه‌نه‌ مێژووییه‌كه‌ی ‌و سروشتی گه‌شه‌سه‌ندنی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌كادیمیدا خوێندنه‌وه‌ بۆ كاریگه‌ری ئه‌و تیۆره‌ و بنه‌ماكانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌كراوه‌، بۆیه‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، تیۆری ئاماژه‌ بۆكراو له‌ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدان ‌و توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ ‌و هه‌ڵسه‌نگاندن ‌و گریمانه‌ و لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، دواتر له‌ گۆشه‌نیگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و تیۆره‌ كراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا سه‌ركرده‌ی ڕا له‌ژێر چه‌ند ناوێكی جیاوازدا له‌ كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌ و وه‌كو پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و ئابووری ‌و سیاسی گرنگ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure