ئایا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا و ئێران؟

24/01/2021

:: بێستون حسێن عارف

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

لە ماوەکانی ڕابردوودا دەنگۆی داخستنی باڵیۆزخانەی ئه مه ریكی لە بەغدا بووە پرسێکی گەرمی میدیایی و لێکدانەوە و شرۆڤەی جیاوازی بۆکرا. ھەرچەندە تا ئێستا ئەمەریکا بە فەرمی ھەنگاوێکی لەو جۆرەی نەناوە و تەنھا لە چوارچێوەی ھۆشداری و ھەڕەشەدا ماوەتەوە، بەڵام ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەکە ھێشتا بەکراوەیی ماوەتەوە. ھەندێک پێشبینی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ئەمەریکا لە عێراق بکشێتەوە، ئەوا عێراق دەبێتە مەیدانی جەنگ لە نێوان واشنتۆن و تاران.
پێش قسەکردن لە سەر ئەوەی کە ئایا عێراق بەڕاستی دەبێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا و ئێران، پێویستە ئێمە ئەو پرسیارە بکەین، کە ئایا ئەمەریکا لە عێراق دەکشێتەوە، یان نا ؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە چاوێک بە باکگراوندی مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران لە عێراقدا بخشێنینەوە و سەرکەوتنی جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی ڕەنگە کۆتایی بەو دەنگۆیانە بھێنێت و بەرچاوڕوونییەکی باش بخاتە بەردەست لە ئاڕاستەکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ناوچەکە بە گشتی و لە عێراق بە تایبەتی. لەبەرئەوە ئەم نووسینە گفتوگۆی ئەوە دەکات کە ئەمەریکا پێناچێت باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دابخات، بەڵکو تەنھا بەشێک بووە لە تاکتیکی ئەمەریکییەکان بەسەرۆکایەتی ترەمپ بۆ فشار خستنە سەر کاربەدەستانی عێراق و سنوردارکردنی چالاکییەکانی ئێران و میلیشیا تەرەفدارەکانی.

 بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure