ڤایرۆسى كۆرۆنا: گۆڕانكارییه‌ جیۆسیاسییه‌كان و ئاوابوونى نیولیبراڵى

31/01/2021

:: د.فواد عه‌لی

پێشه‌كی
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئیتالیا، چین له‌ 12 ى ئازاری 2020 تیمێكى پزیشكى بۆ ئیتالیا نارد كه‌ به‌ ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌نرێت له‌ ئه‌وروپادا، تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ 9 پسپۆڕى ته‌ندروستى و 31 ته‌ن كه‌لوپه‌لى پزیشكی و یه‌كه‌یه‌كى چاودێرى چڕو دژه‌ ڤایرۆسیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردبوو، له‌ هه‌مانكاتدا جاك ماى گه‌وره‌ بازرگانى چین و دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى عه‌لى بابا له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى مانگى ئازاردا 500 هه‌زار یه‌كه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو یه‌ك ملیۆن ده‌مامكی
به‌خشیه‌ ئه‌مەریكا.
هه‌روه‌ك كرۆجمان مامۆستاى ئابوورى و خاوه‌نى خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌ڵێت: چین ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه‌ بووەته‌ «كارگه‌یه‌كى جیهانى » و چاره‌گى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى جیهانى دابینكردووه‌. له‌ ئێستاشدا چین هه‌م پزیشكه‌و هه‌میش تاقیگه‌ بۆ وڵاتانى ڕۆژئاوا. ئاماژه‌كانى چه‌ند مانگى ڕابردووى ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ ن پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ سیستمى ته‌ندروستى گشتى و ستراتیجى ئابوورى و ئاسایشى بایۆلۆجى و نیولیبراڵیه‌تدا بكه‌ن، كه‌ هه‌مووى له‌ سه‌ر بنچینه‌كانی سیستمى سه‌رمایه‌دارى بنیاتنراوه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure