پێداچونه‌وه‌یه‌ك بۆ تیۆرى بایه‌خبه‌ندى له‌ ژینگه‌ى میدیاو په‌یوه‌ندیكردنى كلاسیكى و دیجیتاڵیدا

13/02/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

چۆن جه‌ماوه‌ر ده‌توانێت بۆچوونه‌كانى خۆى له‌سه‌ر بابه‌تێك یان ڕووداوێك بوونیاد بنێت؟ ئایا ڕۆڵى ئامڕازه‌كانى میدیاى جه‌ماوه‌رى له‌ ڕێكخستنى بایه‌خبه‌ندى جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به میدیاى دیجیتاڵی كۆتایى پێهاتووه ؟ ئایا ڕێكارو تیۆره‌و مۆدێله‌كانى تایبه‌ت به‌ بایه‌خبه‌ندى میدیاو جه‌ماوه‌ر له ژینگه‌ى تازه‌ى میدیاى دیجیتاڵیدا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌م پرسیارانه‌ واده‌كات كه‌ توێژه‌ر پرسیارى خۆى له‌سه‌ر تیۆرى بایه‌خبه‌ندی(ئه‌جێندا سێتینگ) هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ژینگه‌ تازه‌یه‌ ته‌كنه‌لۆجیایه‌ى میدیا كه‌ به‌ ژینگه‌ى دیجیتاڵى ناسراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ژینگه‌ نه‌ریتییه‌ى جاران كه‌ ژینگه‌یه‌كى ئانالۆكى بوو.
بناغه‌ى تیۆرى بایه‌خبه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بوونیاتنانى هه واڵ و زانیارى و وێنه‌ى په خشكراو له‌ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندندا ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كه له‌ نێوان بایه‌خبه‌ندی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ك وبایه‌خبه‌ندی و سیاسه‌تى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌كی تره‌وه.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure