تێڕوانینی ئه‌مریكا بۆ کورد لە عێراق؛ لەسەردەمی ئۆباما و ترەمپدا

21/02/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: ئارام وەڵەدبەگی-جێگر ئیبراهیم

پێشەکی
سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوانزە ساڵی ڕابردوودا کە دوو سەرۆکی دیموکرات و کۆماریخواز بوونیان هەبووە جێگەی تێڕامان و وربوونەوەیە، بەتایبەت لەسەر ئەو پرسەی کە ئایا ستراتیژی خۆیان بۆ هەرێم لە چوارچێوەی لۆژیکی دوورەپەرێزی، داڕەشتووە، یاخود بوونی هەبووە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ڕۆشنایی بخاتە سەر خاڵە جیاواز و لێکچووەکانی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر هەرێم لە نێوان هەردوو ئیدارەی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپدا.
هەڵبژاردنی چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی تر پەیوەندییەکانی کورد و واشنتۆنی کردەوە بە ڕۆژەڤی هەرێمی کوردستان. زۆربەی شرۆڤەکارانی کورد بەپشت بەستن بە باری کەسێتی و دەروونی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، هەروەها دۆستایەتی و تێگەیشتنی بایدن بۆ پرسی کورد، دەیانویست داهاتوو و ئاسۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دیاریبکەن. بەتایبەت پێداگری لەسەر ئەوە دەکرا، کە بایدن لە ٢٠٠٤ پرۆژەی دابەشکردنی عێراقی بۆ سەر سێ هەرێمی: کورد، شیعە و سوننە خستووەتەڕوو ) ( و لە ساڵی ٢٠١٦ دا ڕایگەیاندووە، لەو تەمەنەی کە ماومە درووستبوونی دەوڵەتی کوردی دەبینم ) (. ئەمە وایکرد تێڕوانینێکی گەشبینانە بەرامبەر هاتنە سەرکاری جۆ بایدن درووستببێت....

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure