په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران؛ له ‌دۆستایه‌تیه‌وه‌ بۆ دوژمنایه‌تی

04/03/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەكی

ئەگەر بە چاوی ئیستا تەماشای پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و ئێران بكەین ئەوا ئەوە دەردەكەوێت ئەو دوو وڵاتە ئاستی پەیوەندییەكانیان لەمەودای نزیكدا لە هەڵكشان و داكشانی بەردەوامدا بووە، ڕەنگە ڕەگ و ڕیشەی پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە مێژووی هاوچەرخدا بگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی دووەمی جیهانی و بەشێوەیەكی كرداریش دوای كودەتاكەی كە كرایە سەر محەمەد موسەدەق، لەو قۆناغە بەدواوە پەیوەندی نێوان ئێرانی شاهەنشاهی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ ماوەیەكی كەم نەبێت لەو پەڕی پیشكەوتندا بووە لەسەر تەواوی ئاستەكان، بەڵام دوای سەرهەڵدانی شۆرشی گەلانی ئیرانی و سەركەوتنی شۆڕشگێڕان بەسەر سیستمی پادشایەتیدا، پەیوەندییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت و تا ئێستاش ئەو بارگرژییەی نێوانیان بەردەوامە. سەرەتای ئەم ناكۆكیانە دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی خۆێندكارە ئێرانییەكانی نزیك لە ئیمام خومەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە تاران و دەستبەسەر كردنی تەواوی كارمەندەكانی ناو باڵیۆزخانەكە. لەو قۆناغە بەدواوە پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمەریكا بچڕا و واشنتۆن بڕیاریدا سزای ئابووری بسەپێنێت بەسەر تاراندا، وێستگەیەكی دیكەی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا خۆی دەبینێتەوە لە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران و ناڕەزایەتی ئەمەریكا لەو بارەیەوە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure