دۆخی ژینگه‌ی راگه‌یاندن له‌ هەرێمی کوردستاندا

08/03/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

ناساندنی ژینگه‌ی ڕاگه‌یاندن وه‌ك تێرمێكی زانستی تا ئێستا ناساندنێكی سه‌ره‌تایی ڕووكه‌شه‌، وه‌نه‌بێ ئه‌مه‌ تایبه‌ت بێ به‌ توێژه‌رانی ڕاگەیاندن له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو له‌به‌ش و پارچه‌كانی دیكه‌ی جیهانیشدا. لە نەبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سیستمی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیكردن و گردبوونه‌وه‌ی دانیشتوان له جوگرافیا و زه‌مه‌نێكی دیاریكراودا، ناتوانین باس له‌ ژینگه‌ی ڕاگه‌یاندن بكه‌ین. ده‌سته‌به‌ری ئه‌م توخمانه‌ی سه‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌ت هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه‌ ژینگه‌یه‌ككی ڕاگه‌یاندنی دیاریكراویش بوونی هه‌بێ، به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك مۆركێكی لۆكاڵی پێداوه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ڕۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر ژینگه‌ی ڕاگەیاندنی كوردی له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌روه‌ك باس له‌ ژینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جیهان و سیستمی ڕاگه‌یاندنی جیهانی و نه‌خشه‌ی ڕاگه‌یاندن له ئاستی نێونه‌توه‌ییدا ده‌كات.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure