عێراق له‌ ستراتیجی ئه‌مەریكادا

08/04/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كى

هێزی ده‌وڵه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ ژیانی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌م هێزه‌ به‌توانای نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك داده‌نرێت و ئاستی پێوانه‌یی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌نده‌و له‌ ئه‌ده‌بیاتی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ره‌گه‌زه‌كانی هێزی ده‌وڵه‌ت ناسراوه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ جوگرافیاوه‌، به‌شێكی تیریشی په‌یوه‌سته‌ به‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ مرۆڤ خۆی دروستی كردووه‌ن وه‌ك ئابووری و سیاسیه‌ت و ئاستی سه‌ربازی، ره‌گه‌زه‌كانی ده‌وڵه‌تیشی بریتییه‌ له‌ هێزی جوگارفی و ئابووری و مرۆیی و سه‌ربازی.
عێراق له چوارچێوه‌ى ڕه‌گه‌زه‌كانى هێزدا گرنگییه‌كى ستراتیجی هه‌یه‌، له‌ڕوى پێگه‌ى ستراتیجى و جیۆپۆله‌تیكه‌وه‌ شوێنێكى گرنگى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌، له‌ ڕووى ئابوورییه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا شوێنێكى گه‌وره‌ی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی نه‌وت كه‌ شاده‌مارى ئابورییه‌كه‌یه‌تى ئه‌وا پێگه‌یه‌كی باشى له‌ ئاستى ئابوورى جیهاندا بۆ دروستكردووه‌، له‌ ڕووى سه‌ربازى و ئه‌منییه‌وه‌ و به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌یه‌وه‌ كاریگه‌رى له سه‌ر ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى كه‌نداو هه‌یه‌، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه‌ عێراق ببێته‌ شوێنێكى ستراتیجى بۆ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مەریكا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure