::
بێ نوسەر
سه‌رچاوه: په‌یمانگای واشنتۆن
نوسینی: مایكڵ نایتس
(لویس براندایس)، كه له نێوان ساڵانی 1916-1939دا، له دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دادوه‌ر بوو، وتی:"ده‌گوترێت تیشكی خۆر باشترین باكژكه‌ره‌وه‌یه"، ئه‌م وته‌یه‌ش زۆر گونجاوه كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بێت به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كتیكه ناڕوونانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق به‌كاریده‌هێنن. ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی له 15/ شوباتدا كرایه سه‌ر هه‌ولێر، كارێكی تێكده‌ری هه‌ڵه‌شانه بوو. له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ش، له 3/ئازاردا، هێرشێكی دیكه كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق. شایه‌نی باسه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێردا عێراقییه‌ك‌و كه‌سێكی فلیپینی كوژران‌و نۆ كه‌سی دیكه بریندار بوون، له‌وه‌ی له عه‌ین ئه‌سه‌د-یشدا به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژرا. ئاسایشی كوردستان-یش لانی كه‌م دوو كه‌سی به به‌تۆمه‌تی به‌شداری له‌و هێرشانه‌ی هه‌ولێردا ده‌ستگیركرد‌و ڕاشیگه‌یاند، كه یه‌كێكیان دانیناوه به‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و هێرشه‌دا به‌شدار بووه. چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی لای ئاسایشی كوردستان وتوشێتی، كه له‌لایه‌ن كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌داوه ده‌سته‌مۆ كراوه. ئه‌م گروپه‌ش یه‌كێكه له میلیشیا عێراقییه‌كان، كه له ماوه‌ی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سوریا هێرشی كرایه‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تێوه‌گلانی ئه‌و میلیشیایه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێردا.
هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر‌و عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ملیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجامدران، به‌ڵام به ڕێگایه‌كی ته‌مومژاوی. ئه‌وه‌بوو گروپێكی ڕووكه‌ش به ناوی (سه‌رایا ئه‌ولیا ئه‌لده‌م)ه‌وه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێری گرته‌ئه‌ستۆ، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د-یش، هیچ لێدوانێك بڵاونه‌كرایه‌وه. شایه‌نی باسه، میلیشیاكان تۆڕه تایبه‌تاكانی، وه‌ك چه‌ناڵه‌كانی تێلیگرام‌و تویته‌ر‌و هه‌ندێك شێوازی ته‌مومژاوی دیكه‌یان به‌كارهێناوه، تا پێشوه‌خته ئاماژه بۆ ئه‌و هێرشانه بكه‌ن‌و به خێراییه‌كی زۆریش هه‌واڵی ئه‌و هێرشانه بده‌ن، دوواتریش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری دانسقه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕووماڵكردنی ئه‌و هێرشانه‌دا گرت. ئه‌م دووفاقییه - واتا شاردنه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆیان‌و له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌كردنێكی به‌هێز بۆی- به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و میلیشیایانه له‌و جه‌نگه‌شدا تووشی ئاسته‌نگ ده‌بن، كه پێی ده‌گوترێت (جه‌نگ له ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی)دا. چوونكه، له‌لایه‌ك ده‌بێت خۆیان له لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و هێرشانه لابده‌ن، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و لۆمه‌كردنیان له‌سه‌ر كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌دا. له‌لایه‌كی دیكه‌ش، ده‌یانه‌وێت واپشان بده‌ن، كه ئه‌وان دژایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و ناتۆ‌و هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی خۆرئاوایی ده‌كه‌ن، كه هاوكاری ئه‌منی پێشكه‌شی عێراق ده‌كات.
ملیشیاكان له ئه‌نجامی ئه‌م هاوسه‌نگی ڕاگرتنه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌دا، زۆر هه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه ده‌كرێت وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان كۆبكرێته‌وه. سه‌ركرده‌ی ملیشیاكانیش هه‌میشه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی مووشه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌كه‌ن‌و هه‌ر ئه‌وانیش فه‌رمانی هێرشه‌كان ده‌ده‌ن، به‌م ڕێگایه‌ش ئه‌و سه‌ركردانه هه‌میشه تێوه‌گلانی خۆیان له‌و هێرشانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. له ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێردا، ڕه‌نگه كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا چه‌كداری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه دابینكردبێت، به‌ڵام له ڕاستیدا قه‌یس خه‌زعه‌لی‌و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بزوێنه‌ری ئه‌و كاره بوون‌و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسیارێتی خۆیانیان له‌و كاره ڕاگه‌یاند. هه‌ر بۆیه ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق -سابیرین نیوز‌و گروپه ڕووكاره‌كانی، وه‌ك ئه‌سحاب ئه‌لكه‌هف‌و سه‌رایا ئه‌ولیا ئه‌لده‌م- دوای ته‌نها 13 خوله‌ك له هێرشه مووشه‌كییه‌كه ڕووماڵی ڕووداوه‌كه‌یان كرد. شایه‌نی باسه، قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته‌وه لیستی تیرۆره‌وه‌و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق-یش له‌لایه‌ن هه‌مان وڵاته‌وه له لیستی ڕێكخراوه بیانییه تیرۆرستییه‌كاندایه.
هاوكات، میلیشیاكانی، وه‌ك كه‌تائیبی حیزبوڵڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا‌و حیزبوڵڵا ئه‌لنوجه‌با فێڵێكی جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێك دۆخه‌كه له‌باربوو خۆیان وه‌ك به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ناچنه ژێر هه‌ژموونی حكومه‌ته‌وه. ده‌بینین كاتێك فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان له 25/ شوباتدا، چه‌ند خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به كه‌تائیبی حیزبوڵڵایان له سوریا بۆردومان كرد‌و له ئه‌نجامیشدا ئه‌ندامێكی ئه‌و گروپه كوژرا، گشت میلیشیاكان ئه‌و هێرشه‌یان به هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌سفكرد، كه به‌شێكه له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق‌و ئه‌ندامه‌كانی مووچه له حكومه‌تی عێراقی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زۆر به‌ده‌گمه‌ن ملكه‌چی فه‌رمانده‌یی هێزه عێراقییه‌كان ده‌بن. شایه‌نی باسه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه سوریا، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌ندامه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق‌و میلیشیای دیكه‌ی عێراقی له‌و وڵاته كارده‌كه‌ن‌و مووچه‌ش له حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشدا ملكه‌چی فه‌رمانی پاسدارانی ئێرانن. هه‌ر وه‌ك مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق-یش له دوای هێرشه‌كه‌ی 25/ شوبات وتی، ئه‌و عێراقییانه‌ی له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكادا له سوریا پێوه‌بوون، ئه‌ندامی ڕاسته‌قینه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نه‌بوون. ئه‌وه‌شی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی (ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی) له‌نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران‌و میلیشیا بریكاره‌كانیدا تێیگه‌یشتین ئه‌وه‌یه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له توانایدایه له (ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی)شدا ڕۆڵی هه‌بێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری عێراق‌و كوردستان-یش له هاوینی 2020ه‌وه، به‌تۆمه‌تی به‌شداری له هێرشه مووشه‌كییه‌كاندا، ئه‌ندامانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا‌و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق‌و كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا ده‌ستگیرده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌ستگیركردنانه‌ش هه‌رچه‌ند سنورداریش بن، به‌ڵام بێزاری‌و دوودڵییه‌كی گه‌وره له‌ناو میلیشیاكاندا دروست ده‌كه‌ن. شایه‌نی باسه، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن، تا به‌شداریكردنیان له هێرشه مووشه‌كییه‌كاندا بشارنه‌وه، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانیان‌و ئاشكراكردنی به‌شدارییان له هێرشه مووشه‌كییه‌كاندا، توانای ڕاكردنی ئه‌و میلیشیایانه له یاسا كه‌مده‌كاته‌وه. هاوكات، بڕیاری ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كان به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا‌و ڕاگه‌یاندنی دانپێدانانه‌كانیشی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌موو كات میلیشیاكان ناتوانن له یاسا ڕابكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی، له هه‌ر شوێنێك ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌بێت‌و هاندان‌و پاڵپشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وا ده‌كرێت جۆرێك له لێپرسینه‌وه بسه‌پێندرێت، كه گره‌نتی ئه‌وه‌مان بۆ بكات، ئه‌و میلیشیایانه ناتوانن له به‌رپرسیارێتی ڕابكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ستنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی میلیشیا‌و گروپه ڕووكاره‌كان به ڕێكخراوه ڕاسته‌قینه‌كانی، وه‌ك عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قه‌وه شۆك‌و بێزارییه‌كی ڕوون لای ئه‌و گروپانه دروست ده‌كات، به‌دوای ئه‌وه‌شدا په‌رتبوون له نێویاندا دروست ده‌بێت‌و شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هه‌وڵی دامه‌زراندنی گروپی نوێی نه‌ناسراو سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتوو ببن.
به‌هه‌مان شێوه، ئاشكراكردنی تێوه‌گلانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا له ناردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له عێراقه‌وه بۆ سعودییه له ئایار/2019، ئه‌یلول/2019، كانونی دووه‌م/2021دا، بووه‌هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له نێوان ئه‌و گروپه‌و حكومه‌تی عێراقیدا. هه‌روه‌ها، تیشك خستنه‌سه‌ر هه‌ژموونی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه‌ی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه لێكه‌وته‌وه. ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی میلیشیاكانیش له گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری عێراقیدا، وایكرد به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان پاك بكرێته‌وه‌و له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه قایمبكرێت.
پێویسته تێبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كه میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌های شه‌رعیه‌ت ده‌زانن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان وا ده‌ربخه‌ن، كه به‌پێی یاسا كارده‌كه‌ن. هاوكات به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه ببنه به‌شێكی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ڕێكخستنێكی ئه‌وتۆیان نیه، كه بیانبه‌ستێته‌وه به ده‌ستور‌و یاسای عێراقییه‌وه. هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌م هه‌وڵه‌ش، بریتییه له گه‌یشتن به به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی تاوانباریی میلیشیاكان‌و پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵگانه به عێراقییه‌كان، تا ببێته پاڵپشتییه‌ك بۆ كه‌یسه‌كانی دادگا‌و سكاڵا مه‌ده‌نییه‌كان. هه‌روه‌ها پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به سوود وه‌رگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ نێو سیستمی فره‌لایه‌نی، هانی وڵاتانی ئه‌وروپا‌و وڵاتانی كه‌نداو بدات، تا سزای په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌پێی (یاسای ماگنیتسكی جیهانی) بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا زۆر به‌هێز ده‌كات.
وه‌رگێڕانی: حسێن ئه‌حمه‌د حسێن