رێكخراوی داعش؛ واقیعی مەیدانی و توانا سەربازییەكانی

14/04/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

دوای سەركەوتنەكانی سوپای عێراق بەسەر ڕێكخراوی داعش، بەهۆیەوە ئەو ڕێكخراوە زۆربەی توانا سەربازییەكانی لەدەستدا، كە لە 2014 بەدواوە تا جەنگی ڕزگاركردنی موسڵ لە 2017 بنیادینابوو، دواى شكست جارێكی تر داعش هەوڵیداوە ڕیزەكانی ڕێكبخاتەوە و پێگەی خۆی بەهێز بكات، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێكخستنەوەی پەیكەری ڕێكخراوەكە و گۆڕانكاری لە شێوازی جەنگ بە جۆرێك لەگەڵ واقیعی نوێ بگونجێ.
داعش دەیەوێت بۆ پەرەپێدانی كارەكانی سوود لە هەلومەرجی نوێی عێراق وەرگرێت، لەوانەش چاودێری هێزە عێراقییەكان، بارەگای سەركردایەتی و سەربازگەكانی مەشق، لێدانی خەندەق و تونێل و بەكارهێنانی ئەشكەوت و شوێنە عاسی و سەختەكان لە باشووری كەركوك، باكووری ڕۆژهەڵاتی دیالە و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین، هەروەها لە ناوچەكانی سامەڕا و باكووری بەغداد، جەلەولا و باشووری موسڵ، باشووری تكریت، بەتایبەت دەیەوێت سودوەرگرێت لە بارى جوگرافیای زنجیرە چیاكانی حەمرین و مەكحول، بیابانی بادیەی جەزیرە و بیابانی ئەنبار، لەوانەش دۆڵی حۆران و دۆڵەكانی باشووری كەركوك و بێستانەكانی ڕۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەی عوزێم.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure