كاریگه‌رى به‌هارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل

02/05/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كى

چه‌ندین ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ئیسرائیل توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ و كاریگه‌رى شۆڕشى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل و ژینگه‌ى ستراتیجى ململانێى عه‌ره‌ب – ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى چه‌ندین پێشنیازیان بۆ ناوه‌نده‌كانى بڕیارى ئیسرائیل پێشكه‌ش كردووه‌.
پێگه‌ى ئه‌كادیمى و ڕابردووى توێژه‌رانى ئه‌و ناوه‌ندى توێژینه‌وانه‌ ڕۆڵیان له‌سه‌ر بڕیارى سیاسى و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانى ئیسرائیل هه‌یه‌ و شیكردنه‌وه‌ى زانستیان بۆ شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى و خوێندنه‌وه‌ى عه‌قڵى ستراتیجى ئیسرائیل كردووه‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌و توێژه‌رانه‌ سه‌ربه‌ ئاژانسى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئیسرائیلن كه‌ به‌ (ئامان) ناسراوه‌ و به‌ فه‌رمى ڕێبه‌رایه‌تى دانانى نه‌خشه‌ و پلانى ستراتیجى و سیاسه‌تى گشتى و ده‌ره‌كى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل و ململانێى عه‌ره‌ب – ئیسرائیل ده‌كه‌ن.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure