ئیسلامی سیاسی؛ سیکۆلاریزم و پووکانەوەی مەرجەعییەت

08/05/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:

پلەی ڕۆحانی مەرجەعییەت، کە باڵاترین پلەی دەسەڵاتداری شیعە و بە سەرچاوەی تەقلید هەژمار دەکرێت، نزیکەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا لە عێراق فۆڕمەڵە بوو. زۆرینەی ئەوانەی بەو پلەیە گەیشتوون بە ڕەگەز ئێرانی بوون. لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە حەوزەی زانستی قوم لە ئێران، کە تازە دامەزرابوو، بوو بە ڕکابەری سەرەکی حەوزەی زانستی نەجەف لە عێراق. مەرجەعی تەقلید، ڕابەرایەتی دەزگای مەزهەبی لە ئەستۆیە و گرنگی بە کاروباری مەزهەبی شیعەکان دەدات.
یەکەم چوونی مەرجەعییەت بۆ ناو سیاسەت دوای ڕووداوی حەرامکردنی تووتن بوو ساڵی 1890 ، کە وەک ڕەخنەیەک بوو بەرامبەر شای ئێران، کە ئیمتیازی تووتنی دا بە بەریتانیا. خۆپیشاندانی جەماوەری دوای فەتوای (میرزا حەسەن شیرازی) مەرجەعی تەقلیدی دانیشتووی سامەڕا زیاتر بوو، کە لە فەتواکەدا بەکارهێنانی تووتنی بە دژایەتی دوا ئیمامی شیعەکان چواند. ئەو فەتواکەی بە تەلەگراف نارد بۆ ئێران، ئەمەش وای کرد کە مەرجەعییەت بۆ دەسەڵاتێکی مەزهەبی بان نەتەوەیی بگۆڕێت. مەرجەعییەتی دانیشتووی عێراق لە سەدەی بیستەمدا، بێجگە لە چەند قۆناغێکی کورت، ڕۆڵێکی بەهێزی لە ئێران و لە عێراق گێڕا. بەڵام لە دەیەی 1970 دا کاتێک سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە دەرکردنی ڕۆحانییە بە ڕەچەڵەک ئێرانییەکان و کووشتنی ئەوانەی کە دەستیان لە سیاسەتدا هەبوو، کەوتە سەرکوتکردنی بێ بەزەییانەی ڕابەرانی شیعە، بەو شێوەیە کاریگەری مەرجەعە دانیشتووەکانی عێراق وەستا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure