گۆڕان له‌ پێكهاته‌ى پارته‌ سیاسییه‌كانى توركیادا

16/05/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

ئه‌گه‌ر چاوێك به‌پێكهاته‌ى پارته‌ سیاسییه‌كانى توركیا بخشێنین له‌ ساڵى 2002ه‌وه‌ تاوه‌كو ساڵى 2015 ، پێكهاته‌یه‌كى تاكڕه‌هه‌ندى به‌دى ده‌كه‌ین كه‌ پارتى دادوگه‌شه‌پێدان  (AKP ) تیایدا پێشه‌نگه‌ و پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كى لاوازتر ده‌رده‌كه‌ون و له‌برى ئه‌وه‌ى له‌ ململانێدا بن له‌گه‌ڵ پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له‌ململانێدان و گیرۆده‌ى كێشمه‌كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیان بوون. هه‌ردوو پارتى كۆمارى گه‌لی توركیا ( CHP ) و جوڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی توركیا  (MHP ) و چه‌ند پارتێكى دیكه‌ى ناڕێكخراو وه‌ك پارته‌ كوردییه‌كان، ته‌نها پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن بوون كه‌ له‌ ڕووى تواناوه‌، له‌وه‌ لاوازتربوون بتوانن ڕووبه‌ڕووى (ئاكپارتى) پارتى ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه كه پاڵى به ئاكپارتىیه‌وه ناوه‌ تا ده‌ستبداته‌ ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌كى یه‌كپارچه، به‌تایبه‌ت له‌ بوارى ئابووریدا.
ده‌ستگرتن به‌سەر زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا و شاره‌وانییه‌ گرنگه‌كان، واى له‌ ئاكپارتى كردبوو كه دڵنیا بێت له‌ به‌رده‌وام بوونى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى. به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كانى ساڵى 2015 چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له توركیا ڕوویاندا كه‌ ڕه‌وتى سیاسی له‌و وڵاته گۆڕى. گرنگترین گۆڕان كه له‌ كۆتایی ساڵى 2015 ڕوویدا، خۆڕێكخستنه‌وه‌ى پارته‌ سیاسیه‌كانى كورد و دروستبوونى پارتى دیموكراتیكی گه‌لان (HDP ) بوو له‌ ساڵى 2012 .

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure