قاسم سلێمانی لە گێڕانەوەی ئەمەریكییەكاندا

22/05/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

قاسم سلێمانی 22 ساڵ فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بوو، بەڵام تەنیا نزیكەی 7 ساڵی كۆتاییی ژیانی بووە كەسایەتییەكی میدیایی لە ئێران و ڕۆژئاوا. سەردەمانێك ئەو لە ئەفغانستان، نەخشە سەربازییەكانی خستە بەردەست ئەمەریكییەكان بۆ ئەوەی لەگەڵ تاڵیبان بجەنگن و دواتر لە دوای ڕووخانی سەدام حسێن لە عێراق بە شێوەیەكی كرچ و كاڵ لەگەڵ ئەمەریكییەكان هاوكاری كرد بۆ ئەوەی حكومەتی ئیستای عێراق بێتەسەر دەسەڵات. بەڵام لە كۆتاییدا ئاستی پێكهەڵپژانی نێوان سوپای قودس و ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا بەرەو ئاستێك بەرزبووەوە كە ئەم فەرماندە باڵایەی ئێران بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتژمێرە سەرەتاكانی سەرلەبیانی ساڵی 2020 ، لە فڕۆكەخانەی بەغدا كرایە ئامانجی فڕۆكەیەکی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا و كوژرا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure