یارى شه‌تره‌نجى نێوان ئیسرائیل-لوبنان: ناكۆكى له‌سه‌ر سنورو گازى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین

08/06/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆتوێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كى

نێوه‌ندگیرى و گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌رده‌وامه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان نه‌بیه به‌رى له ئۆكتۆبه‌رى 2020 ڕایگه‌یاند، كه‌ به‌ نێوبژیوانى ئه‌مەریكا گه‌یشتونه‌ته لێوارى ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا، ئه‌و ڕێککەوتنه‌ ڕێوشوێنى گفتوگۆى هه‌ردوولا ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ناوچه‌ى ئابوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌نده‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئیسرائیل بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كات كه‌ مافى ناوچه‌ى ئابوورى ئیسرائیله‌، له‌و باره‌یه‌وه له‌ ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌ردا چه‌ندین دانیشتنى نهێنى و ئاشكرا له نێوان ته‌لئه‌بیب و به‌یروت ئه‌نجامدراوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاربوو له‌مانگى دیسه‌مبه‌ردا كۆبونه‌وه‌ی تر بكرێت، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌درا.
ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ ناكۆكى هه‌ردوولا ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌ت و ڕیشه‌و هۆكارى ململانێكه‌ و قۆناغه‌كان و خوله‌كانى گفتوگۆ و ڕێوشوێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هه‌وڵه‌كانى ڕێککەوتن له‌ ئێستا و ئاینده‌دا له‌نێوان ئیسرائیل – لوبناندا، ده‌كات.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure