::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: al-monitor
کۆبوونەوەی ئەردۆگان - بایدن لە 14 ی حوزەیراندا لە کاتێکە کە ئەردۆگان لە لاوازترین ماوەی حكومڕانی خۆیدایه.
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە سیاسەتی ناكۆكی و سزاکانی سەر کەرتی بەرگری و كۆتایهێنان به ڕاده‌ستكردنی بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 و بە جینۆساید ناساندنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه، ئەردۆگان له‌پێگه‌یه‌كی زۆرلاوازدایه لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بایدن، به‌ڵام دواجار دۆخه‌كه ڕه‌خسا بۆ ئەوەی سەرۆک جۆ بایدن ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆببێتەوە. سەرکردەکان لە برۆکسل پێش لوتکەی ساڵانەی ناتۆدا کۆدەبنه‌وه. کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-400ی رووسی، له‌لایه‌ن تورکیاوه لە كانوونی یه‌كه‌می (2020) سزاکانی واشنتۆنی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته لێکەوتەوە و ئەنقەرەی لە بەرنامەی پێدانی فرۆكه‌ی شەڕکەری ئێف-35 بێ به‌شكرد. لە تازەترین مانۆڕدا، هەفتەی ڕابردوو ئەردۆگان هێرشی سەربازی كرده سەر کورده‌كان کە هاوپەیمانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکان و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن. له‌میانه‌ی دیدارەکەی لەگەڵ بایدن، دەبێت ئەردۆغان له بارودۆخێكی قورس‌دا بێت لەنێوان بژارده‌ی بنیادنانه‌وه‌ی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن و ئیداره‌دانی فراوانبوونی هەستی دژ به ئەمەریکا له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
سەرەڕای جیاوازییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، ئەردۆگان نایەوێت ئەمریکای وەک هاوپه‌یمانێك لە دەست بچێت. ئه‌ردۆگان له‌ئێستادا لە لاوازترین ساتەکانیدایه وه‌ك سەرۆک کۆمار، ڕووبەڕووی گەورەکردنی کێشە بووه‌ته‌وه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌وانه‌ش بەرزبونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان کە گەیشتووەتە دووهێنده‌ی پێشوو و زیادبوونی بێ‌کاری. واشنتۆن توانی بیسه‌لمێنێت كه هاوکارێکی گرنگه بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئابووری لاواز و شه‌كه‌تی توركیا. هه‌روه‌ك به‌نسبه‌ت سه‌رۆك بایدن تورکیا توانیویه‌تی بیسه‌لمێنێت كه هاوبه‌شێكی گرنگی ناوچه‌ییه بۆ سنوردارکردنی هه‌ژموونی ئێران و ڕووسه‌كان. سەرچاوەکانی نزیک لە ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی هه‌ردوو سه‌رۆك بە بلومبێرگیان ڕاگەیاند ڕەنگە ئەردۆگان پلانەکانی تورکیا بۆ فرۆشتنی فرۆكه‌ی بێفڕۆکەوان بە ئۆکرانیا و پۆڵەندا وەک ڕه‌دعێكی گونجاو بۆ ڕووسیا بخاته‌ڕوو.
فرۆشتنی واشنتۆن وەک هاوبەشێکی گرنگ بۆ ناسیونالیستە تورکەکان ڕێگایه‌كی ئاسان نه‌بووه، بەتایبەتی له‌لای ئه‌وانه‌ی كه له‌نێو بەهێزترین لایەنگرانی ئەردۆگاندان. ئێستاش ئه‌وه بەبیری خۆیانده‌هێننەوە کە بایدن پێشتر ئەردۆگانی بە " ئۆتۆکرات" ناوبرد و پشتیوانی دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات ده‌كرد. لە مانگی نیساندا پەیوەندییەکانى ئه‌نقه‌ره لەگەڵ واشنتۆن زیاتر ئاڵۆز بوو کاتێک تورکیا نێردەی دیبلۆماسی ئەمریکا بانگ دەکات دوای ئەوەی بایدن بووە یەکەم سەرکردەی ئەمریکا لەكاتی ڕۆناڵد ڕیگانەوە كه قەتڵوعامی سیستماتیکی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ده‌رهه‌ق به ئه‌رمه‌نه‌كان به‌جینۆساید بناسێنێت.
ماوەیەکی زۆر ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە تایبەتی لە ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌هێز ده‌رده‌كه‌وت. سه‌ركرده‌یه‌كی کاریزمایی بوو، وتاربێژێكی به‌هێز بوو، تاکتیکزانێکی هەڵکێشراوبوو، خۆسەپێن و تەنانەت كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌شبین بوو. بۆیه چاوبه‌ستی له زۆرێك هاوڵاتانی وڵاته‌كه‌ی خۆشیكرد. زۆر لە شوێنكه‌وتوان و داروده‌سته‌كه‌ی بە " ڕه‌یس " بانگیان دەكرد، کە ده‌لاله‌تی ڕه‌یس له‌زمانی تورکیدا به‌واتای "ڕابەر"دێت و هیچ کەسێک پێویستی بەوەنەبوو بپرسێت ئایا ڕه‌یس لەوانەیە کێ بێت. کەس نەیتوانی جگە لە ئەردۆگانی كه‌سێكی تربێت. داروده‌سته‌كه‌ی زۆر زیاده‌ڕه‌یانكرد كاتێك وه‌ك "سەرکردەی جیهانی" ستایشیان ده‌كرد. چونكه پێیان وابوو كاریزمای و به‌هێزی ئه‌ردۆگان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی تورکیادا سنوردار نابێت، به‌ڵكو بۆ ئاستێكی جیهانی هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌ڵام ئه‌و بۆچوونانه رۆژگارێك بوو. ئێستا ئەردۆگان لە لاوازترین ساتی تەمەنی حكومڕانی دوو ده‌یه‌ی خۆیه و به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك کێشەی گەورەی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه بەهۆی په‌تای كۆرۆناوە ئه‌و كێشانه قووڵتربوونه‌ته‌وه، لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆدەبێته‌وه. بۆ نموونه هەڵئاوسانی ئابووری له توركیا له‌ئێستادا دوو هێنده‌ی ساڵانی ڕابردوو بەرزه و بێکاریش رۆژ له‌دوای رۆژ ڕوو لە هه‌ڵكشانه. هاوکات ئەو بازرگانییە بچووکانەی بۆ چەندین ساڵ پشتگیرییەکی پتەویان بۆ ئه‌ردۆگان دەستەبەرکرد، له‌ئێستادا بوونەتە سەرچاوەی ناڕه‌زایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوان و لایه‌نگرانی له‌ناو ده‌نگده‌ری توركیا.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانیش لە ساڵی 2023 دا ئەنجام بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوەدەکەن هەموو رۆژێک شه‌عبیه‌تی ئه‌ردۆگان له توركیادا کەمده‌بێته‌وه. بۆیه ئەگەر ئەو ئاراستە خراپه‌ی سیاسه‌تكردنی ئێستا کۆنترۆڵ نه‌کرێت، ئەوە بۆ ئەردۆگان زۆر سه‌ختره لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا لەڕووی سیاسیەوە بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ك له هەڵبژاردنی خۆجێیه‌كانی ساڵی 2019ی توركیا كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پشتیوانی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی بە شێوەیەکی باش دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هەموو ئەو ناوەنده گرنگانه‌ی پایتەختی توركیا لەدەستدا کە دوو لەسەر سێی كۆی بەرهەمی گشتی نەتەوەیی تورکیا بەرهەم دەهێنن.
بارودۆخی ئه‌ردۆگان زۆر به‌ره‌و خراپتر رۆيشت له‌ناوخۆی توركیا به‌تایبه‌تی كاتێك یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی مافیاكان و لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی ئه‌ردۆگان، سێدات پێکەر، کەسایەتی ناسراوی جیهانی تاوانكاریی، لە ئیماراته‌وه دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی تۆماری ڤیدیۆی و ئەو دەنگۆ بەربڵاوانەی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئاشکراکرد کە لە سایه‌ی ڕژێمی ئەردۆگاندا ده‌کرێت.
لەوە گرنگتر، به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان پێکەر له‌رێگه‌ی بانگەشەکانیه‌وه وێنای په‌یوه‌ندی بەهێزی نێوان دەوڵەتی تورکیا و رێکخراوه تاوانكارییه‌كان ده‌كات كه ملیۆنان تورک ته‌ماشایی ڤیدیۆکانی دەکەن. بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵك باوەڕیان به بانگه‌شه‌كانی پیكه‌ره نەک نكۆڵییه‌كانی بەرپرسانی فه‌رمی توركیا. بانگەشەکانی ئەو نەک تەنها لە سیاسەتی ناوخۆدا گرنگییان هەیە، بەڵکو لێكه‌وته‌ی نێودەوڵەتیشی ده‌بێت، چونکە پێكه‌ر ئه‌نجامده‌ری بازرگانیه‌كی گەورەی کۆکاین بوو لەگەڵ کۆڵۆمبیا لە ڕێگەی ڤەنزوێلاوە لەگەڵ هەندێک بەرپرسی تورکی و ئەندامانی خێزانی ئه‌و به‌رپرسانه کە گوایە لە بەرزترین ئاستدا تێوەگلاون.
ئێستا زیندووترین درامای سیاسی ده‌رونی لە تورکیا نمایشده‌كرێت كه هەرەمی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتە ده‌هه‌ژێنێت. سیدات پێکەر كه له حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان جیابووه‌ته‌وه چەندین ڤیدیۆی درێژى لە یوتوب كردۆته‌وه کە تێوه‌گلانی چه‌ندین کەسایەتی ئاست به‌رزی حکومەت و هاوپەیمانەکانیان نیشانده‌دات، ئه‌و تاوانانه‌ش بریتین لە بەرتیل و کوشتن تا دەگاتە دەستدرێژی سێکسی و قاچاخیچێتی ماددە هۆشبەرەکان و زۆر شتی تری وەک هەڕەشەکردن لە میدیای ئۆپۆزسیۆن، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ملیارات دۆلار لە بانکە نیشتمانیه‌كان و گەندەڵی دەسەڵاتی دادوەری بەجۆرێك ناتوانرێت بووترێت هیچ سه‌روه‌ریه‌كی یاسایی بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ك لەم دواییانەدا لە فۆربیس، مێلیک کایلان شیکەرەوەی تورکی - ئەمریکی نووسیویەتی ئه‌م ڤیدیۆیانه له كۆتاجاردا زیاتر له 50 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه كه بووه‌هۆی ئیفلیجكردنی حكومڕانی و شه‌رعیه‌تی رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان.
بۆیه له‌چوارچێوه‌ی پاشه‌كشێكانیدا له‌ماوه‌ی ڕابردوو، ئه‌و شكستانه‌ی له مانگی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌ردۆگان بووه‌وه واده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆبایدن له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ له برۆكسل زۆر لاواز ده‌ركه‌وێت. ئه‌مه‌ش به خراپترین كات بۆ ئه‌ردۆگان هه‌ژمار ئه‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاتێك له 24ی نیسان بایدن جگه له جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان چه‌ندین سزای تری به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌شێك جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ردۆگان و بایدن ده‌كرده‌وه له حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، هێشتا دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ردۆگان له پێگه‌یه‌كی باشدابوو بۆ دژایه‌تیكردنی جۆبایدن. به‌ڵام ئێستا به‌هێزترین پیاوی توركیا ئاماژه‌ی زۆری ناردووه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆگان ئاماده‌یه سازشكردنه بۆ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی له‌سه‌ر زۆرێك له‌و پرسانه‌ی جێناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پرۆفیسۆر "ئیلهان ئۆزێل" به‌ناوبانگترین سكۆلاری توركی له بواری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی پێی وایه "حكومه‌تی توركیا كه پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هێزێكی باڵاده‌ستی هه‌رێمییه، له‌ئێستادا ته‌نها خۆی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌سوود بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشانده‌دات".
به‌پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه، پێیناچێت جۆ بایدن خوازیاری په‌یوه‌ندی بازرگانی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و توركیا. بۆیه ئه‌گه‌ر بایدن ڕاستگۆ و مكوڕبێت له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی مافه‌كانی مرۆف و سه‌روه‌ری یاسا و دیموكراسی و ئه‌م پرسانه بكاته له‌پێشینه‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر توركیا ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی بایدن - ئه‌ردۆگان ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌ی لێناكه‌وێته‌وه كه ئه‌ردۆگان چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
به‌ڵام هێشتا به‌شێك له پسپۆڕان ئامۆژگاری جۆبایدن ئه‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا نۆرمه‌لایز بكاته‌وه، به‌ڵام پێشنیازه‌كانیان هاوشێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه دژی ئه‌ردۆگان. ئاشكرایه پێشنیازه‌كانی ئه‌و پسپۆرانه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رێكخراوی ناتۆیه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌نقه‌ره له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا بمێنێته‌وه. كه‌چی ئه‌زموون نیشانیداوه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دان و وه‌رگرتن (سازش و ده‌ستكه‌وت) فۆرمه‌ڵه بكرێت ئه‌وا شه‌رعیه‌ت ئه‌دات به گێژاوی سیاسی و بنه‌ما ئۆتۆكراتییه‌كان له توركیا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تائێستا هه‌رگیز وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رنه‌كه‌وتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركاتێك هاوپه‌یمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه هاوبه‌شه‌كان كاریانكرد ئه‌وا هاوپه‌یمانێتیه‌كه چالاك و كاراده‌بێت.
بۆیه به‌گشتی تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌ردۆگان سازش بۆ بایدن نه‌كات له‌سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له توركیا و دانانی پلانێكی به‌رده‌وام بۆ پاراستنیان ئه‌وا هیچ شتێكی گرنگ و دیار نابینرێت كه جۆبایدن بۆ ئه‌ردۆگان و ئه‌نقه‌ره نه‌رمی له‌سه‌ر بنوێنێت.
ئاشكرایه سیسته‌می مووشه‌كه‌ی S-400 نه‌ك هه‌ر ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بنیادبناته‌وه، به‌ڵكو واده‌كات ئه‌ردۆگان كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن بدات كه نه‌توانێت پێوه‌ی پابه‌ندبێت. هۆكاری پابه‌ند نه‌بوونیش به‌و به‌ڵێنانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌نها سه‌ركرده به‌هێزه‌كان له وڵاتانی به‌هێزی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی حكومڕانی ده‌توانن رۆڵی هاوسه‌نگ بگێڕن له‌نێوان وڵاتانی زلهێز. به‌ڵام ئه‌ردۆگان زۆر له‌وه لاوازتره بتوانێت رۆڵێكی هاوسه‌نگ بگێڕێت له‌نێوان بایدن و پوتن دا، هه‌روه‌ك له‌ئێتساشدا توركیا له قۆناغێكی ته‌مه‌نیدایه كه ناتوانێت هێز و تواناكان له ده‌ووری خۆی چڕ بكاته‌وه، بۆیه ئومێد و خواسته‌كان ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا – توركیا به‌ره‌و باشبوون به‌رێت. هه‌روه‌ها، نابه‌رامبه‌ری له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكای تازه هه‌ڵبژێردراو كه ته‌مه‌توع به گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و به‌هێزی پێگه‌كه‌یه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی كه لاوازترین سه‌رۆكی توركیایه‌وه ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئابووری و سكانداڵی گه‌نده‌ڵی بووه‌ته‌وه دووباره یارمه‌تیده‌ر نیه.
كه‌واتا بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پێویستی به چاوه‌ڕوانیه تا خوولێكی تری (حكومڕانی و سه‌رۆكایه‌تی له توركیا).