::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: al-monitor
بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه ناڕه‌زایی زۆری به‌رهه‌مهێناوه و نه‌زعه‌ی دژایه‌تی بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له هه‌رێم به‌هێزتر كردووه. ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی دژ به گرووپه چه‌كدارییه‌كانی كورد له پاڵ به ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ناچاركردنیان بۆ جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان، بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌هۆی توڕه‌ی زۆر دژ به‌و وڵاته، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه ئاكتێكی دژ به ژینگه و سروشته. به‌ڵام توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی خاڵه‌كانی پشكنینی سوپای توركه. ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌رپرسانی فه‌رمی كورد و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نقه‌ره به زیانگه‌یاندنی گه‌وره به ژینگه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن له‌پێناو بنیادنانی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ و دروستكردنی رێگا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی.
هه‌روه‌ها، میدیا ناوخۆییه‌كانی توركیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پاسه‌وانه‌كانی گونده‌كان (هێزێكی تورككرده له گوندنشینانی باكووری كوردستان بۆ دژایه‌تیكردنی جموجۆڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان) دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕنه‌وه.
ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکە لە دووبەش پێکهاتووە بە ناوی ئۆپراسیۆنی چڕنووكی بروسکە، كه لە 23ی نیسان لە ناوچەکانی زاب، مه‌تینا و ئاڤاشین، کە شوێنی بنكه و باره‌گانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە ده‌ستی پێكرد. وه‌ك به‌شێك له پێشێلكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵی پارەوە بەردەوامە، سوپای تورک کار بۆ بڕینی ڕێگای دابینکردنی هاوكارییه‌كان له‌نێوان بنکەکانی پەکەکە لەگەڵ نزیكه‌ی 80 خاڵی پشکنینی سوپای تورك له‌هەرێمەکە دەکات.
بە ووتەی فەرهات ئینکو، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په - كه لە نزیکەوە چاودێری ئەو ئوپراسیۆنه‌دەکات، پێی وایه هەوڵەکانی بڕینی دارستانه‌كان وه‌ك بەشێک لە "داگیرکاری" ساڵ و نیوێک پێش ئێستاوە دەستیپێکردووه. (ئه‌ویش به‌م جۆره) سەرەتا خاڵی پشکنینیان دروستکرد، دواتر بۆ بەستنەوەی بازگە و بنكه سه‌ربازییه‌كان، ڕێگاوبانیان بنیادنا. ئێنکو بە ئەلمۆنیتەری ووتوە، کە زۆربەی کات پاسەوانی گوندەکان و ئەو کەسانەی لەگەڵ حکومەتی (تورکیا) هاوکارن، ئەو کارە (بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان) دەکەن. ئینکو ڕاشیگەیاندووه، کە ئەو داربڕینە لەلایەن بنەماڵەی باباتەوە ئەنجام دراوە، کە ناسراون به پاسەوانی گوند و هاوكات لە بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی به‌شێك له ناوچه كوردییه‌كانی توركیاش به‌شداربوونه. بۆیه ده‌ڵێت بڕینه‌وه‌ی داره‌كان لە کوردستانی عێراق لەلایەن کاموران باباتەوە بەڕێوەدەبرێت، به‌ڵام هێشتا دوو بانگەشەی جیاواز له دوو سەرچاوەی کوردی جیا لە هەولێر و سلێمانی كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره هه‌یه.
بڕینه‌وه‌ی دار و دارستانه‌كان لەم دواییانەدا لە ژێر شه‌ڕ و پێكدادانی هه‌ردوو بەرپرسانی کوردستانی عێراق و خەڵکی ناوچەکە هات، کاربه‌ده‌ستێک له به شی دارستانی دهۆک به‌ناوی كاوه سابیر ده‌ڵێت له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیادا شه‌ش گوند به‌ته‌واوی وێران بوون و نزیكه‌ی 5000 هێكتار دارستان سووتێنراوه. هه‌روه‌ك به بۆچوونی ئینكۆ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیاوه ئاگر كه‌وتنه‌وه دروستبووه و دارستانه‌كان سووتاون. هه‌روه‌ها، بە ووتەی ڕێڤین هروری، یاساناس لە پەرلەمانی کوردستان، تورکیا بازگەکانی "وه‌ك نیمچه قەڵا"یه‌ك دروستدەکات کە سەربازەکانی تیایدا ده‌مێننه‌وه، و ده‌ڵیت پاسەوانانی گونده‌كان و گرووپە تاوانکارەکان دەچنە لای ئەوان بۆ دزینی دار و دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه. بۆ نموونه لە نازێی تەیی لەسەر سنوور دارستانێکی چڕ هەبوو كه دارەکانی بەتەواوی بڕدران و دارەکانی ناوچەی گیڤەرۆک - زاخۆ بەتەواوی بڕدران. هروری بە تۆڕی میدیای ڕووداوی ڕاگەیاندووه، پاسەوانانی گوندەکان و چەتەکان لەگەڵ كۆمه‌ڵێك سەرباز دێن بۆ ئەوەی دارەکان ببڕنەوە و بیانبەن بۆ تورکیا.
فه‌هیم عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگای دهۆکی کوردستانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، سوپای تورک و پاسەوانی گوندەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان ساڵی ڕابردوو زیانیان بە ژینگەی هەرێمی زاخۆ گەیاند و ئەو وێرانکارییە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی بێگۆنا و کێست و ئۆرێ لە ساڵی 2021دا کردووە. ده‌شڵێت ئه‌م دارانه بڕاونه‌ته‌وه "چونکە له‌لایه‌ك چەکدارەکانی پەکەکە لە ناوچه‌ی دارستانه‌كاندا خۆیان حەشارداوە، له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ دەسکەووتی ئابورییه."
ئینکو دەڵێت داربڕین بە تایبەتی لە سێ ناوچەدا بەربڵاوه، ئه‌وانیش: گلییە پیزاخا، سێرێ تیجیکیڤ و گیرە هێلیز. هه‌ر به ووته‌ی ئینکو دارە بڕاوه‌كان براون بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە پارێزگای سیرناک بۆ ئەوەی بفرۆشرێت.
جۆتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه کە حکومەت نیگەرانییەکانی خۆی لەبەرامبەر بڕینی دارستانەکان بە ئەنقەرە گەیاندووە لەکاتێکدا عەلی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و پارێزگاری سیرناک قسەی کردووە، لەبارەی ئەو بابەتەوە پێیان ووتوە کە ئەو كاره قبوڵنەکراوە.
ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی هه‌رێم بەرهەم ساڵحی سەرۆک كۆماری عێراقی ناچارکرد ده‌ستێوه‌ردان بكات، ئه‌وه بوو داوای لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و کردەوه‌كانی تورکیایشی بە "مماره‌سه‌یه‌كی نامرۆیی وەسف دەکرد کە نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت".
هەروەها زیاتر لە 50 پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لەسەر داربڕین هێرشیان كرده سه‌ر ئەنقەرە و حکومەتی تورکیایان تۆمەتبارکرد بە هێنانی کۆمپانیای تایبەتی سەربەخۆیان بۆ لەناوبردنی سروشت لە کوردستانی عێراق.
ناكۆكیه بەردەوامەکانیش لە سیاسەتی ناوخۆی کوردی‌دا کێشەی دروستکردووە. ئەدهه‌م بارزانی، سیاسەتمەداری کورد و ئه‌ندامی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، نامەیەکی نووسی و تیایدا داوا له هه‌ریه‌ك له بەغدا و هەولێر و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ده‌كات فشار بخه‌نه سەر تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە هەڵمەتە سەربازییەکەی لە باکوری عێراق.
لە نامەکەدا کە کۆپیەکی ئه‌دهه‌م بارزانی لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردەوە، نوسیویەتی:"پایتەختی نەتەوەیی کورد و کوردستانی جوان، کە میراتێکی هاوبەشی مرۆڤایەتییە، بە بیانووی بەرگری بە شێوەیەکی سیستماتیک دەسوتێنرێ و تاڵان دەکرێت." بۆیه هەر زوو ئەنقەرە و هەولێر فشاریان لەسەر ئه‌دهه‌م بارزانی دروستکرد بۆ ئەوەی کوردستانی عێراق بەجێبهێڵێت و ڕوو بكاته ئێران. وەزارەتی بەرگری تورکیاش، پێش ئەوەی مشت‌ومڕ لەسەر بابه‌ته‌كه دروست بێت، لە 29ی ئایاردا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند كه هەوڵی زۆریداوه بۆ پاراستنی گیانی و موڵکی هاوڵاتیان و پاراستنی سروشت.
بارودۆخی کوردستانی عێراق ئه‌وه نیشانده‌دات ئەنقەرە هه‌ڵمه‌ته‌كانی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی لە چیای جوودی لە پارێزگای سیرناکی سنووری تورکیا هەناردەی ئەو دیو سنوور درێژه‌پێداوه. هەدەپەش له سەرەتای حوزەیران و هاوتەریب لەگەڵ ڕووداوه‌كانی باکووری عێراق، پرسی بڕینه‌وه‌ی به‌رفراوانی دارستانه‌كانی له چیای جوودی برده په‌رله‌مانی توركیا.
حسێن کاکماز، پەرلەمانتاری هەدەپە له شاری سیرناک ڕایگەیاند، لە چیای جوودی لە ڕۆژێکدا 400 تۆن دار دەبڕدرێنەوە! بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە هەدەپە ئەنجامیداوه و کاکماز لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر هاوبەشی کردووە، لە 13 ناوچه‌ی سەربازیی جیاواز لە چیای جوودی هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان بەردەوامە. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێدانه شوێنی بنكه سه‌ربازییه‌کانی توركیا ته‌نها یه ک کیلۆمتر له یه‌كتر دوورن و به دووری یه‌ك کیلۆمه تریش به‌ده‌وورووبه‌ری هه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیدا دارستانه ده‌بڕێنه‌وه.
ساڵی ڕابردوو لە دەوورووبەری گوندەکانی سێڤیزدیبی، ئەنیلیس، کێمەرلی و ئۆکیراز، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان هه‌بوو، ئەمساڵیش هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ هەرێمی بێسا تیکەرا بەرفراوان بووه و بارهەڵگرەکانیش لە چوار گەشتدا لە ڕۆژێکدا نزیکەی سێ بۆ سێ تەن و نیو داریان هەڵده‌گرن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ ناو توركیا.
سەرەڕای ئەو ناڕه‌زاییه به‌رفراوانەی لە کوردستانی عێراق به‌رامبه‌ر بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان هەیە، بەڵام پێدەچێت ئەنقەرە سوور بێت لەسەر بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و وشکانییەکانی لە هه‌رێمه‌كه‌دا.