لێهاتوویى و توانای په‌یوه‌ندیكردن له‌ كاروبارى سیاسیدا

24/06/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

پێشەکی
په‌یوه‌ندیكردن (communication) یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌گه‌زه‌ گرنگه‌كانى گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى تاك بێت یان كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردن لێهاتوویى و توانایه‌كى پێویسته‌ بۆ پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ كردن، به‌ تایبه‌تى له‌كارى سیاسیدا. تواناى په‌یوه‌ندیكردن یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كه‌سى سیاسى و دامه‌زراوه‌ى سیاسى ئامڕازێكى كاریگه‌ره‌، په‌یوه‌ندیكردن بازنەی پێكگه‌یشتنى نێوان جه‌ماوه‌ر و سیاسییه‌ و ئامڕاز و شێوازێكى گرنگى به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ و پشتیوانی جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ هزرى سیاسى و به‌رنامه‌ و ئاڕاسته‌ى سیاسییه‌كان. له‌مڕۆدا سیاسى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ توناى گفتوگۆكردن و قایلکردنی باشى هه‌بێت تا بتوانێت ئامانجه‌كانى به‌ده‌ستبهێنێت. ئەم باسە هەوڵێکە بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی پەیوەندیکردن لە کاروباری سیاسی و ئەو بنەمایانەی پێویستە لە سەروبەندی جێبەجێکردنیدا پەیڕەو بکرێت.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure