لێكه‌وته‌كانى ڕێككه‌وتنى چین – ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و جیهان

01/07/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كى

ماوه‌ى چەند ساڵێكه‌ ناوەنده‌كانى توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمى بایه‌خێكى زۆر به‌ فراوانخوازى و پاوانخوازییه‌كانى چین ده‌ده‌ن، به‌ تایبه‌تى ناوەنده‌ سیاسى و دیبلۆماسى و هه‌واڵگرییه‌كانى وڵاتانى ڕۆژئاوا ئه‌و فراوانخوازیانه‌ى چین به‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر بەرژەوەندییه‌كانى خۆیان و هاوپه‌یمانه‌كانیان داده‌نێن، به‌ تایبه‌تى ئه‌و بایه‌خپێدانه‌ى چین به‌ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى "پێشنیارى پشتێنه‌ و ڕێگا" كه‌ ڕووبه‌رێكى زۆرى ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، ڕێككه‌وتنى چین – ئێران به‌شێكه‌ له‌و پشتێنه‌ و ڕێگایه‌ى كه‌ چین ورده‌ ورده‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا نفوزى خۆى فراوانی ده‌كات و داهاتووى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و ململانێ جیۆپۆله‌تیكه‌ كۆن و نوێیه‌كان زیاتر ده‌كات. ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌و ڕێككه‌وتنه‌ زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ناوى "هاوبه‌شى ستراتیجى گشتگیر" ناسراوه‌ و چین 400 ملیار دۆلارى بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ته‌رخان كردووه‌، كه‌ نزیكه‌ى سه‌د پڕۆژه‌ى جۆراوجۆرى زه‌به‌لاحى وه‌به‌رهێنانن له‌ ماوه‌ى 25 ساڵدا، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ ئێران له‌و ماوه‌یه‌دا پترۆل به‌ نرخێكى زۆر هه‌رزان ڕه‌وانه‌ى چین ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه‌ زۆر فراوانه‌ و بواره‌كانى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، پیشه‌سازى، بەنده‌ره‌كان، هێڵى ئاسن، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، بانك، وه‌بەرهێنان، مه‌شقى سه‌ربازى و ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى ده‌گرێته‌وه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure