لێکەوتە جیهانییەکانی بەهاری عەرەبی

04/07/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: شیروان حامد
پێشەکی

دوای هەڵایسانی بەهاری عەرەبی لە 2011 ، ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا زنجیرەیەک پشێویی و نائارامیان بەخۆیانەوە بینی. ئەم گۆڕانکارییە دراماتیکیانە زنجیرەیەک دەرهاویشتەی ناوچەیی و جیهانیان لێکەوتەوە. بۆ نمونە مەترسی درز تێکەوتنی یەکێتی ئەوروپا، گەشەکردنی خێرای باڵی ڕاستڕەو )پۆپۆلیزم(، سەرهەڵدانی تیرۆری ئایینی لەو دیو سنوورەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشێکن لەو دەرهاویشتانەی کە بەهۆی بەهاری عەرەبییەوە ڕوویان لە هەڵکشان کرد. لەم سۆنگەیەوە ئەم توێژینەوە کورتە چوارچێوەیەک بۆ تێگەیشتن لەم دەرهاویشتە جیهانیانەی بەهاری عەرەبی دەخاتەڕوو. دوای هەڵسەنگاندنی ئەوەی بۆچی ڕووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا بووە هۆی مۆبیلیزە بوونی چەند بزووتنەوەیەک لە دەرەوەی سنوورەکانی ناوچەکە، هەوڵی ئەوە دەدەین ڕوونی بکەینەوە چۆن ئەو ڕووداوە ناوچەییانە کاریگەریان هەبووە لەسەر پەرچەکردارە جیهانییەکان. توێژینەوەکە تێگەیشتنمان بۆ بابەتەکە فراوانتر دەکات لە ڕێگەی هەڵماڵینی پەیوەندیی نێوان ڕووداوی ناوچەیی و دەرهاویشتەی جیهانیی، بە تایبەت لە کۆمەڵگە دیموکراسی و لیبراڵەکاندا. لەم سۆنگەیەوە، ئەم کورتە توێژینەوەیە جەخت دەخاتەسەر چەند دەرهاویشتەیەکی جیهانی ئەو ڕووداوانە کە کەمتر باسیان لێوەکراوە. بە پشت بەستن بەو دەرەنجامانەی لە گۆڕانکارییەکانی ئەو ڕاپەڕینانە هەڵقوڵاون، توێژینەوەکە باسی چەند دەرهاویشتەیەکی وردی ئەو ڕاپەڕینانە دەکات کە لە دوای 2011 ەوە ڕوویانداوە.    

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure