جۆن ڕاوڵز و ئاڕاستەى لیبڕالیزمى کۆمەڵایەتی

06/07/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: ناودار زیاد
پێشه‌كی

ڕێبازى لیبڕالیزم لە سەدەى هەژدە و نۆزدەدا لە ئەوروپا بەدیارکەوت، بەڵام لە سەدەى بیستەمدا بە وڵاتانى جیهاندا بڵاوبووەوە، بەجۆرێک لەم ڕۆژگارەى ئەمڕۆماندا زیاد لە ١٠٠ وڵاتى جیهان پەیڕەوى لەم ڕێبازە دەکەن وەک فەلسەفە و بنەما و شێوازێک بۆ حوکمڕانى و بەڕێوەبردنى وڵات، لەکاتێکدا سەرەتاکانى سەدەى بیستەم تەنها چەند وڵاتێکى کەمى ئەوروپا و ئەمەریکا سەر بەم ڕێبازە بوون.
لیبڕالیزم وەک هەموو ڕێباز و فەلسەفەکانى دیکە تاکو فۆڕمەڵە بوو بە قۆناغ و سەردەمى دژوار و جیاوازدا تێپەڕى، تا ئەوەى لە ڕێگەى هەوڵ و کۆششى بیرمەند و فەیلەسوف و تیۆرسێنە سیاسییەکانەوە بناغەکانى داڕێژرا. وێڕاى ئەوەى لیبڕالیزم یەک هێڵى گشتى فکریى هەبوو، کەچى لە تیۆرە و پارادایمەکاندا جیاوازى هاتەکایەوە، بەمەش
چەندین ئاڕاستە و قوتابخانەى لێکەوتەوە و لەنێو ئەو ئاڕاستانەدا بەناوبانگترینیان لیبڕالیزمى کۆمەڵایەتییە Social Liberalism و یەکێک لە داکۆکیکارانى ئەم ئاڕاستەیەش تیۆرسێنى سیاسى ئەمەریکیى جۆن ڕاوڵزە، کە بیرۆکەکانى مشتومڕ و گفتوگۆى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و بەشدارییەکى کاراى لە بەرەوپێشبردنى بنەما و فەلسەفەى دەزگا و دامەزراوەکانى دەوڵەت و سیستمى کۆمەڵایەتیدا کردووە. سەربارى ئەوەى بەشێک لە بەرهەمە تازەکانى ناوەندى فکریى سیاسیى دەچنە خانەى ئەم ڕێبازەوە، بە مەبەستى ناسینەوەیان لەم توێژینەوەیەدا هەوڵێکى بچوکى ئەکادیمى دەدەین لەپێناو ئاشنابوون بە کڕۆکى ئەم ڕێبازە فکرییە.   

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure