به‌رپرسیارێتی یاسایی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هێرشی گرووپه‌ میلیشیا‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌

25/07/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:

له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێكدا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ڕووبه‌ڕووبه‌ری چوار هێرشی جیاوازی موشه‌كی بوونه‌وه‌. ئه‌و هێرشانه‌ بوونه‌ هۆكاری برینداربوون و كوژرانی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی بیانی و هاوڵاتیانی عێراقی. له‌هه‌مان كاتدا، له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێرش و دانانی بۆمبی سه‌ر ڕێگاكان بۆ كاروانی ئوتۆمبیله‌ عێراقییه‌كان- كه‌ ده‌وترێت پێداویستی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گواستووه‌ته‌وه‌- به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا گرووپی میلیشیایی عێراقی دیكه‌ی به‌رفراوانتر له‌گه‌ڵ میلیشیا حوسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌شدارن له‌ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سعودیه‌. هه‌موو ئه‌م هێرشانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ملیشیا عێراقیانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن- كه‌ خۆیان وه‌ك گرووپه‌كانی به‌ناو "به‌رگری ئیسلامی" ده‌ناسێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران هه‌ژمونێكی زۆری هه‌یه‌ به‌سه‌ر عێراق و میلیشیاكانه‌وه‌، حكومه‌تی به‌غدا به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی له‌ئه‌ستۆدایه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی گرووپه‌ میلیشیاكان دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م گرووپه‌ میلیشیایانه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ و چالاكییه‌كانیان به‌بێ گوێدانه‌ حوكمی یاسایه‌، دواجار به‌شێكن له‌ ئۆرگانه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی. له‌سه‌ر لایه‌نی عێراقی پێویسته‌ ڕێگری له‌م جۆره‌ كارانه‌ی ئه‌م گرووپانه‌ بكات، سنوورێك بۆ كرده‌وه‌كانیان دابنێت كه‌ وه‌ك ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure