ئێران و ئاڵنگارییەكانی بەردەم بووژاندنەوەی ڕێككەوتنی ناوەکی: بژاردەكان و ئاقارە شاراوەكانی

28/07/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەكی

كاتێك دێتە سەر باسی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی ناوەکیی ئێران، دیبلۆماسی وەكو بژاردەی پەسەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان سەیر دەكرێت لەدوای وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لەلایەن )جۆ بایدن(ەوە. هەرچەندە پێویستە ئێران پابەندی چەند مەرجێكی دیاریكراو بێت كە لەلایەن )جۆ بایدن(ەوە دادەنرێت پێش گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ناوەکییەكە، واپێناچێت زۆر جیاواز بن لەگەڵ ئەو مەرجانەی لەلایەن )دۆناڵد ترەمپ(ی سەرۆكی پێشووەوە دانرابوو. جیاوازییەكە ئەوەیە كە بایدن بەشوێن گرتنەبەری ڕێكاری دیبلۆماسییەوەیە لەكاتێكدا كە ترەمپ گوشاری بەكارهێنا، ئێران بەهیوای بووژاندنەوەی ئەو ڕێككەوتنە ناوەکییەیە كە لە ئارادایە بە بێ باجدانێكی بەرچاو، یان چاوپۆشیكردن لە ماف و ویستێكی گرنگ، بەڵام هەموو ئەو ئاماژانەی لە ئیدارەی بایدنەوە دێن ئاماژە بەوە دەكەن كە پلانی واشنتۆن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ناوەکی لە هەلومەرجی گەرەنتیی سنوورداركردنی پرۆگرامی ناوەکی ئێران و وتووێژكردن لەسەر ناكۆكییە ناوەکییەكان دەبێت، بەتایبەت هەڵسوكەوتی ئێران لە ناوچەكەدا و پرۆگرامی مووشەكی دوورهاوێژ، ڕێگەدان بە لایەنەكانی تریش بۆ بەشداریكردن لەو وتووێژانەدا، لەبەرئەوە ویلایەتە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە ئابڵۆقەكانی سەر ئێران هەڵناگرێت و ناشگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ناوەکی پێش گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure