بۆچی پێویستە توركیا لە دەرەوەی شەنگال بمێنێتەوە

09/08/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

دڵەڕاوكێیەكی زۆر هەیە لە عێراق لە بەرامبەر ئەگەرەكانی هێرشی سوپای توركیا بۆ وەدەرنانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە شەنگال، كە ناوچەیەكی جێناكۆكی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقە، كردەیەكی لەو شێوەیە دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە، لەوانەیە پێگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بخاتە ژێر مەترسیی لاوازبوونەوە، كە لە ئێستادا لە هەوڵی چاكسازی سیاسی و ئابووریی پێویستدایە، هەروەها لەوانەیە ڕێگە بۆ حەشدی شەعبی و هێزە چەكدارەكانی دیكەش خۆش بكات بۆ بەهێزكردنی پێگەی سیاسی و سەربازیی خۆیان، لە هەمان كاتیشدا زەرەر دەدات لە پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان عێراق و توركیا، كردەیەكی لەم شێوەیە واپێناچێت سوودی بەردەوامی هەبێت بۆ توركیا لە دژی پەكەكە، لەكاتێكدا كە هێزەكانی توركیا ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەكی بەرچاو دەبنەوە لەلایەن ئەو گرووپە چەكدارانەی كە ئێران پاڵپشتیان دەكات لە ناوچەكەدا، لەبەرئەوە پێویستە وڵاتە ئەوروپییەكان حكومەتی توركیا ئاگادار بكەنەوە لەبارەی مەترسییەكانی هێرشكردنە سەر شەنگال، لە هەمان كاتیشدا فشار بخەنە سەر بەغدا بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure